بە فەرمانی مەسعود بارزانی جگە لە كەناڵەكەی خۆی هیچ كەناڵێكی دیكەی پارتی بۆی نییە رووماڵی کۆنگرە بکات

لۆگۆی پارتی دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-تایبەت
لە چوارچێوەی ڕێگرییەكانی (مەسعود بارزانی) سەرۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ زیاتر ئاشكرا بوونی كوتلەكانی نێوان باڵی (نێچیرەڤان بارزانی) و (مەسروبارزانی) بەفەرمانی خودی بارزانی جگە لەكەناڵی (كوردستان تیڤی) كە خاوەنداری بۆ مەسعود بارزانی دەگەڕێتەوە هیچ كەناڵێكی دیكەی پارتی بۆی نییە بێتە ناوهۆڵی كۆنگرە و ڕووماڵی بەڕێوەچوونی ئیش وكارەكانی كۆنگرەی 14ی پارتی بكات.
چەند سەرچاوەیەک لە پارتییەوە ئەوەیان بە SNN راگەیاند: “دوێنێ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لەگەڵ بەشێكی زۆری ئەندامانی كۆنگرەی پاتی كۆبووەتەوە و لەو كۆبوونەوەیەشدا بارزانی بە ڕاشكاوانە چەند بابەتێكی لەگەڵ ئەندامانی كۆنگرەی 14ی پارتی خستووەتەڕوو، لەو كۆبوونەوەیەدا بارزانی بە ئەندامانی كۆنگرەی ڕاگەیاندووە رێگە نادات بە پێدانی بەرتیل و پلەو ئیمیتیازات دەنگ بە بەرپرسێك بدەن و بەرپرسێكی دیكە پەراوێز بخەن، ئەوەش بەو واتیایە دێت لەناوكۆنگرەی پارتی كاری پێدانی بەرتیل و بەخشینەوەی پلە و ئیمیتیازات بوونی هەیە.
ئاماژە بەوەشكراوە، هەر لەوكۆبوونەوەیەدا (مەسعود بارزانی) سەرۆكی پارتی فەرمانی دەركردووە كە جگە لەكەناڵی (كوردستان تیڤی) كە خاوەندارییەكی بۆ خودی بارزانی دەگەڕێتەوە هیچ كەناڵ و میدیایەكی دیكەی پارتی بە كەناڵەكانی (كوردستان 24)ی مەسروبارزانی و (ڕووداو)ی نێچیرەڤان بارزانیشەوە، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر خستنەڕووی ململانێكانی نێوان مەسرور و نێچیرەڤان بارزانی.
هەر لە زاینارییەكانی SNN ئەوەش هاتووە مەسعود بارزانی بە زمانی هەڕەشەوە ڕووی كردووەتە ئەندامانی كۆنگرەی 14ی پارتی و پێی وتوون ئەگەر لە ناوكۆنگرە یان لەدوای كۆنگرەش دەربكەوێت ئەندامێكی كۆنگرە دەنگەكەی خۆی فرۆشتووە و بە بەرتیل یان پێدانی پلەو پۆستێك دەنگی بە بەرپرسێكداوە ئەوا لەناو پارتی دەردەكرێت و توندترین سزاش دەدرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









