وەزارەتی كشتوكاڵ وادەی دابەشكردنی بنەتۆی بەسەر جوتیاراندا ڕاگەیاند

گەنم و بنەتۆو
SNN-عەلی حەمەسەعید
وا بڕیارەی هەفتەی داهاتوو وەزارەتی كشتوكاڵ دەستبكات بە دابەشكردنی بنەتۆوی گەنم بەسەر جوتیارانی پارێزگاكانی هەرێمی كودستان ئەوەش لەپێناو زیاترگرنگیدان بەكەرتی كشتوكاڵ و زیادكردنی بەرهەم و پاڵپشتی جوتیاران بۆ هاندانیان بۆ چاندنی دانەوێڵە، بۆ ئەمساڵیش زیاد لە حەوت هەزار تۆن بنەتۆوی گەنم بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكات، ئەوەش بەنرخی پاڵپشتیكراو كە هەر تۆنێك بەنرخی 215 هەزار دینار كەمتر لە بازاڕ دەدرێتە جووتیاران.
رێژین سدیق، بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان و پەسندكردنی بنەتۆو لە وەزارەتی كشتوكاڵ بە SNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو پلانەی دامانناوە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستبكەین بە دابەشكردنی بنەتۆو بەسەر جووتیارانی هەرێمی كوردستان، ئەوەشبەنرخی پاڵپشتیكراو، بەجۆرێك بەرهەمهێنانی یەك تۆن بنەتۆوی گەنم لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان ملیۆنێك و 14 هەزار و 750 دینار دەكەوێت، بەڵام ئەوان بە 800 هەزار دینار دەیدەنەوە جووتیاران.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی كشتوكاڵ بڕی زیاد لە حەوت هەزار تۆن بنەتۆوی پلە یەكی ئامادەكردووە بۆ ئەوەی دابەشیبكات بەسەر جووتیارانی سەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان، ئەوەش لە پێناو گرنگیدانی زیاتر بە كەرتی كشتوكاڵ و هاندانی جوتیاران بۆ چاندنی گەنم و كەمكردنەوەی بارگرانی سەرشانیان،
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی كشتوكاڵ ئەوەشی خستەروو، بۆ هەر تۆنێك بنەتۆو بە نرخی800 هەزار دینار دەدرێتەوە بەجوتیاران بەوجۆرەش بۆ هەر تۆنێك 215 هەزاردینار پاڵپشتی جووتیاران دەكرێت شێوازی دابەشكردن و پێدانی بنەتۆوبەجوتیاران لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دیاری دەكرێـت كە هەر جووتیارێك چەند بنەتۆوی پێدەدرێت، بۆیە بەگشتی ئەمە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پشتویانی لە جوتیارانی خۆمان
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
7كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









