وەزارەتی شارەوانی: پڕۆژەی ئاوەڕۆی سندووقی لە هەولێر جێبەجێدەکرێت

SNN
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رايگەياند: پرۆژەیەكی ئاوەڕۆ بە درێژایی هەزار و 200 مەتر لە سەنتەری شاری هەولێر دروست دەكرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: بە مەبەستی چارەسەركردنی گرفتی كۆبوونەوەی ئاوی باران و ئەگەری دروستبوونی لافاو لە شاری هەولێردا، پڕۆژەى ئاوەڕۆى سندووقى شەقامی 30 مەترى بۆ 60 مەتری بە گوژمەی نزیکەی دوو ملیار و 500 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت.
راشيگەياند: ئەو پرۆژەیە، پڕۆژەیەکى گەورەیە و بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكات و ئێستاش بەشێكی پرۆژەكە لەسەر شەقامی 60مەتری تەواو كراوە و كاری بەشەكەى دیكەش لە شەقامى 30مەترى تەواو دەكرێت.
دەشڵێت “ئەم پرۆژەیە پێكهاتووە لە دروستكردنی ئاوەڕۆیەكی سندووقی بە درێژایی 1200مەتر لەسەر شەقامی 30 مەتری لە نزیك باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە تا شەقامی 60مەتری نزیك سایلۆ درێژ دەبێتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە: بە تەواوبووی كۆی بەشەكانی پرۆژەكە، گرفتی کۆبوونەوەی ئاوی باران لە شەقامی 30مەتری نامێنێت و گوشاریش لەسەر تۆڕەکانی ئاوەڕۆی سنوورەكە چارەسەر دەکات، هاوكات سیستەمی ئاوەڕۆی سەنتەری شاری هەولێر لەم زۆنەدا پێشوەچوونێكی زۆر باش بەخۆیەوە دەبینێت، جگە لەم پرۆژەیە ئێستا چەند پرۆژەیەكی دیكەی ئاوەڕۆ لە شاری هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









