بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕەتدەكرێتەوە

فەرمانبەر
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریداوە كە پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران لەسەر بنەمای ئەنجامدانی چالاكی دەبێت، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بڕیاری نوێی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی پلە بەرزكردنەوە ڕەتدەكەینەوەو پێویستە سەرجەم چین و توێژەكان لەسەر ئەو بابەتە بێنەدەنگ چونكە پلە بەرزكردنەوە مافێكی یاسایی فەرمانبەرانەو نابێت بەمەرج بیاندرێتێ.
عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەSNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی وەزیران كە لە 26-10ی ئەمساڵ دەری كردووە لە بارەی پلەبەرزكردنەوەوە ڕەتدەكەینەوە، لەكاتێكدا لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران ئەوەهاتووە كە لە مەودوا پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران لەسەربنەمای ئەنجامدانی چالاكی دەبێت، بۆیە ئەمە بڕیارێكی نادروستەكە بەرانبەر مامۆستایان و فەرمانبەران دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پلە بەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران مافێكی یاسایی مووچەخۆرانە كە دەبێت چوار ساڵ جارێك ئەو مافەیان پێبدرێت، بۆیە ئەوەی حكومەتی هەرێم بەنیازە دەستی بۆببات نیشانەی ئەوەیە كە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان باكیان بە مامۆستایان و مووچەخۆران نییە كە خزمەت دەكەن، ئەوە جگە لەوەی نزیكەی حەوت ساڵە پلە بەرزكردنەوەی مووچەخۆران ڕاگیراوە.
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئەركی هەموو چین و توێژەكان و سەندیكاو لایەنە پەیوەندیدارەكانە بێنە دەنگ و داوای مافێكی یاسایی و سروشتی خۆیان بكەن، ئێمەش لە یەكێتی مامۆستایانی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانیان دەبین و پێویستە ئەو بڕیارە هەڵبوەشێندرێتەوەو لە زوترین كاتدا پلە بەرزكردنەوەی بەبێ مەرج بۆسەرجەم فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









