وەزارەتی خوێندنی باڵا روونکردنەوە لەسەر دابەشکردنی دەرماڵە دەدات

0
851

SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: بەمەبەستی دابینكردنی پارەی پێویست بۆ دەرماڵەی خوێندكارانی زانكۆ وپەیمانگاكان لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا داوامان لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە ڕەزامەندی دەرببڕن بە نوێكردنەوەی پێدانی دەرماڵەی خوێندكاران، هاوكات بۆهەمان مەبەست ئەنجومەنی وەزیرانیش نوسراویان بۆ وەزارەتی دارایی كردووە وچاوەڕێی وەڵامین، جەختیش دەكاتەوە بڕی پارەی تەرخانكراو بۆ دەرماڵەی خوێندكاران كەمترە لەساڵی ڕابردوو.

توانا نەجەف، سەرۆكی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: هەوڵەكانی وەزارەتی خوێندنی بالا بۆ دابینكردنی پارەی دەرماڵەی خوێندكاران بەردەوامی هەیە، بەجۆرێك ئێمە هەر لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵ ئەوبابەتەمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە كە ڕەزامەندی دەرببڕن بە نوێكردنەوەی دابینكردنی پارە بۆ دەرماڵەی خوێندكاران، هاوكات ئەنجومەنی وەزیرانیش نوسراویان ئاراستەی وەزارەتی دارایی كردووە بەڵام تا ئێستا وەڵام نەدراوینەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ساڵی رابردوو ئەنجومەنی وەزیران مانگانە بڕی نزیكەی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دیناری بۆ پاڵپشتیی دارایی خوێندكاران تەرخانكرد بوو، بەڵام ئەمساڵ كەمتر لەو بڕەیان پێویستە كە نزیكەی پێنج ملیار دینارە، بۆیە ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری كردووە بۆ ئەوەی لەبارەی دابینكردنی پاڵپشتیی دارایی خوێندكارانەوە وەڵامبداتەوە.

ماوەی چەند ڕۆژێكە بەمەبەستی داواكردنی خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران كە بڕەكەی بۆ خوێندكارانی دەرەوە 60 هەزار دینار و بۆ خوێندكارانی ناوخۆ بڕی 40 هەزار دینارە، لە چەندین زانكۆوپەیمانگا دەستكراوە بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this