
نەمامگەی سەرچنار
SNN-عەلی حەمەسەعید
سبەینێ سێشەممە هەڵمەتێكی نیشتمانی سەرتاسەری لە سەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێم بۆ چاندنی یەك ملیۆن نەمام ڕادەگەیەندرێت، وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت”ئەوەش لە پێناو رووبەڕووبوونەوەی وشكەساڵی وگۆڕانكارییەكانی كەشوهەوایە”.
ڕزگار حەمەد، بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوبە SNN-ی ڕاگەیاند: بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو وشكە ساڵییەی كە ماوەی چەندساڵێكە ڕووی لە عێراق و هەرێمی كوردستان كردووە و بەهۆیەوە بووەتە هۆی گۆڕانی كەشوهەوا وەك ئەركێكی سەرشانمان بەپێویستمان زانی كە هەڵمەتێكی سەرتاسەری نیشتمانی لەسەرجەم شاروشارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بۆ چاندنی یەک ملیۆن نەمان ڕابگەیەنین كە پرۆسەكە لەسبەینێوە سێشەممە دەستپێدەكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، چاندنی ئەم درەختانە و سەرخستنی پرۆسەكە دەبێتە هۆی زیادكردنی ڕووبەری سەوزایی لە هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەم هەڵمەتە بە هەماهەنگی رێكخراوی مێرگ بەڕێوەدەچێت كە هاوكاربووە لە دابینكردنی خۆبەخش و چاڵ لە زۆرێك لە شوێنەكاندا، هاوكات نەمامەكانیش لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە بێ بەرامبەر دابینكراوە بۆ سەرجەم شاروشارۆچكەكان.
بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلەو هەڵمەتەی چاندنی یەك ملیۆن نەمامە 65 هەزار نەمام بۆ سنوری پارێزگای هەڵەبجە تەرخانكراوە و پارێزگاكانی دیكەی هەرێمیش بەگوێرەی خواست و داواكارییان درەختیان بۆ دابینكراوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









