لەبارەی وەرگرتنی پارە لە كەسوكاری خوێندکاران بۆ نۆژەكردنەوەی قوتابخانەكان ڕوونكردنەوە دەدرێت

SNN- عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی چەند نوسراوێك لەلایەن لیژنەی دایك وباوكانی قوتابخانەكان بڵاوكرانەوە كە تیایاندا داوا لە كەسوكاری قوتابیانكراوە هاوكاری ماددی قوتابخانەكان بكەن بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی قوتابخانەكان، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش بەوەكالەت ئاماژە بەوەدەكات ئەوبابەتە پەیوەندی بە ئێمەوەنییە بەڵكو و لیژنەی دایكان وباوكان بەرپرسن لەوبابەتە.
عومەر محەمەد، بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلیمانی بە وەكالەت بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی داواكردنی هاوكاری مادی لەلایەن لیژنەی دایكان و باوكانی قوتابخانەكان بۆكۆكردنەوەی پارە بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی قوتابخانەكان ئێمە هیچ كاتێك وەك بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە داوای پارەمان لەدایكان وباوكان نەكردووە، بەڵكوو ئەو بابەتە پەیوەندی بە لیژنەكانی دایكان وباوكانەوە هەیە كەلە هەموو قوتابخانەكاندا پێكهێندراون ئەوەش لە پێناوپڕكردنەوەی كەموكورتی قوتابخانەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا ئێمە رووبەڕووی دوو قەیران بووینەتەوە، قەیرانێك كە لە هەولێرەوە وەك پێویست نایەن بەدەم جێبەجێكردنی داواكارییەكانمانەوە، قەیرانێكی دیكەش وەزارەتی داراییە كە بری 15 ملیر دیناركان بۆ تەرخانكراوە بەڵام ئەمە هەر ژمارەیە و بە نەقدی بۆمان خەرجناكرێت، بۆیە هەندێك قوتابخانە كەزۆر پێویستیان بە دابینكردنی پێداویستییەكانی قوتابخانەیە ناچارن لەڕێگەی دایكان و باوكانەوە بڕی پارەی پێویست كۆبكەنەوە.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەوەكالەت ئەوەشی ڕوونكردەوە، پێدانی پارە لە لایەندابیكان وباوكانەوە بە لیژنەكانی دایكان و باوكانی قوتابخانەكان ئارەزوومەندانەیە و بۆ هیچ قوتابخانەیەك نییە بەزۆرپارە لەدایكان و باوكان وەربگرێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكان، هاوكات ئەوهاوكارییانەشی كە كۆدەكرێنەوە لە ڕێگەی لیژنەیەكی تایبەتی ناو قوتابخانەكانەوە خەرجدەكرێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









