ئیدارەی هەولێر بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سەگی بەڕەڵا داوای 400 ملیار دیناری کردووە

0
734

SNN-عەلی حەمە سەعید
تادێت سەگی بەرەڵا و بێلانە لە شەقام وكۆلانەكانی هەولێری پایتەخت زیاتردەبن و بەشێوەی كۆمەڵ لەشوێنەگشتییەكانی هەولێر دەبیندرێن، هاوكات تەنها لەماوەی چوار مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا 325 حاڵەتی پەلاماردانی هاووڵاتیان لەلایەن ئەو سەگە بەرەڵایانەوە تۆماركراوە، قایمقامی شارەکەش داوای 400 ملیار دینار دەكات بۆ دروستكردنی شوێنێکی تایبەت بەو سەگانە و دوورخستنەوەیان لە سەنتەری شار.

وەلید قوربانی، یەكێك لە هاووڵاتیانی دانیشتووی شاری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەیەكە دیاردەی بینینی سەگی بەرەڵا لە كوچە و كۆڵان و شوێنەگشتییەكانی هەولێر زۆر بووە سیمایەكی ناشیرینی بە شەقام و كۆڵانەكان بەخشیوە و سەرەڕای ئەوەش بوونەتە مەترسی بۆ سەر دانیشتووانی ئەو گەڕەكانە و جگە لەوەش لەڕووی تەندروستی وبڵاوكردنەوەی نەخۆشییەوە جێگەی مەترسین، بۆیە چەندین جار لایەنی پەیوەندیدارمان لەوبابەتەئاگادار كردووەتەوە بەڵام هەربەڵێن دەدەن و دواجار بابەتەكە هەروەك خۆی دەمێنێتەوە.

بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNدیاردەی بلاوبوونەوەی سەگی بەرەڵا لە هەولێر فشاری بۆ زۆرێك لە هاووڵاتیانی هەولێر هێناوە كە ناوێرن منداڵەكانیان بنێرنە دەرەوە لەترسی پەلاماردتنی ئەو سەگە بەرەڵایانە، چونكە بەگوێرەی ئامارەكانی نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای شاری هەولێر، تەنها لەماوەی چوار مانگی ڕابردووی ئەمساڵ 325 حاڵەتی پەلاماردانی هاووڵاتیان لەلایەن ئەو سەگانەوە تۆماركراون و هەندێكیشان بەهۆی ئەوپەلاماردانەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بووە.

هەر لە بەودواداچوونەكانی SNN ئەوەش هاتووە كە دوای ئەوەی چەندین جا لەلایەن هاووڵاتیان و دانیشتووی چەند گەڕەكێكی هەولێرەوە سكاڵا لەسەر بلاوبوونەوەی ئەو سەگەبەرەڵایانە براوەتە شارەوانی و قایمقامێتی هەولێر، بەڵام قایمقامی هەولێر داوای بڕی 400 ملیار دینارییانكردووە بۆ دروستكردنی شوینێكی تایبەت بە كۆكردنەوەی ئەو سەگانە و دوورخستنەوەیان لە سەنتەری شارەكان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this