نوێترین زانیاری لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

شیروان زرار
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات تا ئێستا چوار جار نوسراویان ئاڕاستەی پەرلەمانی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی ئەنجومەنی كۆمیسیاران كارا بكاتەوە و یاسای هەڵبژاردنیش هەموار بكرێتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی هیچكام لە نوسراوەكانیان نەدراوەتەوە ئەگەریش تا دوو مانگی دیكە ئەو بابەتانە یەكلایی نەكرێتەوە، ئەستەمە ئەمساڵیش هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.
شێروان زرار، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم بە SNN-ی ڕاگەیاند:” تا ئێستا چوار نووسراومان ئاراستەی پەرلەمانی كوردستان كردووە و داوامان كردووە كە ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت ئەوا پێویستە ئەنجوومەنی كۆمیسیاران كارا بكرێتەوە و یاسایەكی بەركار هەبێت لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی ئەو ئەنجوومەنە كاری لەسەر بكات، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێكی فەرمیمان وەرنەگرتووە لە پەرلەمانەوە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر تا دوو مانگی دیكە لایەنە سیاسییەكان نەگەنە رێككەوتن لەسەر بابەتی یاسایی هەڵبژاردن و ئەنجومەنی كۆمسیاران و بابەتی فرەبازنەیی و یەك بازنەیی، ئەوا ئەستەمە ئەمساڵیش پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، چونكە بەلایەنی كەم لەو ڕۆژەی وادەی هەڵبژاردن دیاریدەكرێت شەش مانگمان پێویست دەبێت بۆ ئامادەكاری.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، داوایان لە لایەنە سیاسییەكان و هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم كردووە كە پێویستە پەلە بكرێت بۆ گەیشتن بە رێككەوتن ئەگەر دەیانەوێت لەمساڵدا هەڵبژاردن ئەنجام بدەن ئەوا پێویستە بەلایەنی كەم تا مانگی نیسانی ئەمساڵ بگەنە رێككەوتن بۆ ئەوەی كۆمسیۆن بتوانین ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردن ئەنجام بدەین.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









