“ههموو مامۆستایهك له ههرێمى كوردستان 100 ههزار كهمتر له مووچهكهى خۆى وهردهگرێت”

لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان و دراوى 10 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدهگهیهنێت، بەهۆی راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مامۆستایان مانگانە هەر مامۆستایەك لە نێوان 60 بۆ 100 هەزار دینار لە مووچەكەی دهبڕدرێت، سەرۆكی لیژنەی دارایی-ش لە پەرلەمانی كوردستان دهڵێت: “ماوەی شەش ساڵە بە بڕیارێكی نایاسایی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران راگیراوە”.
عەبدولواحید محەمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانیى كوردستان بە SNNی راگەیاند، “بەهۆی بەردەوامى راگرتنی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی و مامۆستایان، ساڵانە هیچ بڕەپارەیەكی زیادە ناچێتەسەر مووچەكانمان بەناوی پلەبەرزكردنەوەوە، لەكاتێكدا بەگوێرەی یاسا هەر چوار ساڵ جارێك دەبێت پلەی مامۆستایان و فەرمانبەران بەرزبكرێتەوە و لەگەڵ پلە بەرزكردنەوەشدا مووچەكانیان زیاد دەبێت”.
لهبارهى ئهو بڕه پارهیهى كه لهدهست مامۆستایان دهچێت بههۆى پله بهرزنهكردنهوهیانهوه ئهوهى خستهڕوو، “بەهۆی راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران مانگانە هەر مامۆستایەك لەنێوان 60 هەزار بۆ 100 هەزار دینار كەمتر لە مووچەكەی وەردەگرێت، دەكرێت ناوی لێبنێین “لێبڕینی داپۆشراو” لە مووچەی مامۆستایانی هەرێمی كوردستان، ئەوەش خەمێكی دیكەی مامۆستایانە لەكاتێكدا دۆخی دارایی حكومەتی هەرێم زۆر باش بووە و ئەگەرحكومەت بیەوێت دەتوانێت پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە”.
ههر لهوبارهیهوه زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند، “ماوەی شەش ساڵە بە بڕیارێكی نایاسایی پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی شارستانی راگیراوە، ئێمەش لە لیژنەی دارایی ئەو بابەتەمان بەهەند وەرگرتووە و بێدەنگ نەبووین لێی. پرۆژەیەكی تایبەتمان ئاراستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە كە ناوەڕۆكەكەی بریتییە لەوەی ئەو فەرمانبەرانەی كە پلە بەرزكردنەوەیان راگیراوە ئەو مافەیان بۆ بگەڕێتەوە”.
سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووری لە پەرلەمانی كوردستان لهبارهى بڕیارى حكومهت بۆ دهستكردنهوه به پلهبهرزكردنهوهى فهرمانبهران ئاماژەی بەوەشكرد، “دەبوو ساڵی رابردوو حكومەتی هەرێم كۆتایی بە بڕیاری راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانبەران بهێنێت و دەستیبكردایەتەوە بە پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران كە مافێكی یاسایی و سروشتی خۆیانە، بەڵام جگە لە فەرمانبەرانی هەرسێ سەرۆكایەتییەكە و هێزەكانی ناوخۆ تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ ئەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








