دوای 32 جار خۆپیشاندان کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی هەولێر وەک خۆیەتی

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ خودی سەرۆكی حكومەت و هەروەها پارێزگارەكانی پێشوو ئێستای هەولێر چەندین جار بەڵێنیان بە خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك داوە داواكارییەكانیان جێبەجێبكەن و ڕێگەیان پێبدرێت یەكەی نیشتەجێبوون دروست بكەن، بەڵام بە وتەی خاوەن زەوییەكان، تا ئێستا 32 جار خۆپیشاندان و گردبوونەوەمان ئەنجامداوە بەڵام جگە لە بەڵێنی بێكردار هیچی دیكەمان بەدەست نەهێناوە.
وەلید سادق، یەكێك لە خاوەن زەوییەكاتنی هەشتی حەسارۆك لە شاری هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: دەیان ساڵە بەدەست بەرپرسانی هەولێر و سەرۆكی حكومەتەوە گیرۆدەبووین ئەوەش بەهۆی ئەوەی نە ڕێگەمان پێدەدرێت لەسەر زەوی خۆمان یەكەی نیشتەجێبوون دروست بكەین، نە حكومەتیش هەڵدەستێت بە یەكلایی كردنەوەی ئەو دۆسیەیە، لەكاتێكدا ئێمە بەسەدان خێزانی كرێچی تا ئێستا 32 جار خۆپیشاندان و گردبوونەوەمان ئەنجامداوە بەڵام هیچ سودێكی نەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، خودی سەرۆكی حكومەت چەند جارێك بەڵێنی ئەوەی پێداوین كە گرفتەكانمان بۆ چارەسەر دەكات و پرۆژەی خزمەت گوزاری بۆ ئەو زەوییانە جێبەجیبكات و هاوكات پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەش بەهەمان شێوە ئەو بەڵێنانەیان پێداوین، بەڵام جگە لەوەی تەنها بەڵێنێكی بێكرداربووە هیچی دیكە نەبووە، لەكاتێكدا ئێمە تەنها داواكاریمان ئەوەیە ڕێگەمان پێ بدریت بۆ ئەوەی خانوو لەسەر زەویەكانمان دروست بكەین.
ئەو خاوەن زەوییەی هەشتی حەسارۆك ئەوەشی خستەڕوو، هاووڵاتی نزیكی خۆم دەناسم كە خاوەن زەوی بووە لە هەشتی حەسارۆك بە ئاواتی ئەوەبووە كە ڕۆژێك لە ڕۆژان بتوانێت لەسەر زەوییەكەی خۆی یەكەی نیشتەجێبوون دروست بكات و ڕزگاری ببێت لە خانووی كرێ، بەڵام بەداخەوە بەو ئاواتەوە سەری نایەوە و كۆچی دوایكرد، چونكە زەوییەكانی گەڕەكی هەشتی حەسارۆك، ماوەی 20 ساڵە دابەشكراوە بەڵام تا ئێستا رێگا بە خاوەن زەوییەكان نەدراوە بۆ دروستكردنی خانوو تیایاندا و بەوهۆیەشەوە خزمەتگوزاری بۆ دابین نەكراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









