بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان 100 ملیۆن مەترسێجا كەمترە

0
381

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاماژە بەوەدەكات لە ئێستادا كۆی ئاوی گلدراوە لە بەنداوی دەربەندیخان دەگاتە لە %37 لەبەرامبەردا لە %63 ی بەنداوەكە خاڵییە لە ئاو، هاوكات بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا ئاستی ئاوی بەنداوەكە 100 ملیۆن مەتر سێجا كەمتر ئاو گلدراوەتەوە، هاوكات دروستكردنی بەنداو گۆڕینی ڕێڕەوی سەرچاوەئاوییەكانیش لەلایەن ئێرانەوە كاریگەری خراپی هەبووە لە كەمبوونەوەی داهاتی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان.

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە SNNی ڕاگەیاند: لە ئێستادا كۆی گشتی ئاوی گلدراوە لە بەنداوی دەربەندیخان بریتییە لە بڕی ملیارێك و 35 ملیۆن مەترسێجا ئاو، كە بەگشتی دەكاتە لە %37ی ئاوی گلدراوە لە توانای بەنداوەكە لەبەرامبەریشدا لە %63ی بەنداوی دەربەندیخان خاڵییە لە ئاو، هاوكات بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەم كاتەدا ئاوی بەنداوی دەربەندیخان نزیكەی 100 ملیۆن مەتر سێجا كەمیكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، هۆكاری كەمبوونەوەی داهاتی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان لەگەڵ ئەوەی بەشێكی پەیوەندی بە كەمی ڕێژەی باران بارینەوە هەیە لە هەمان كاتیشدا بەهۆی دروستكردنی چەند بەنداوێك لەلایەن ئێران و هەروەها گۆڕێنی ڕێڕەوی سەرچاوە ئاوییەكان لەلایەن ئەو وڵاتەوە، هۆكارێكی دیكەیە كە داهاتی ئاوی گلدراوە لە بەنداوی دەربەندیخان كەمبكات بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو لەم كاتەدا.

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا كاتی زۆرمان لەبەردەستدا ماوە بۆ ئەوەی باران ببارێت بە تایبەت وەرزی بەهار ئەو چەند ڕۆژەی لە وەرزی زستان ماوە، بۆیە ئەگەر تا مانگی نیسانی ئەمساڵ ڕێژەیەكی باشتر لە باران ببارێت دەتوانین بڵێن ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان گەیشتووەتەوە بە ساڵی رابردوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this