لە چارەسەركردنی كێشەی كەمئاویدا حكومەت جیاوازی لە نێوان سلێمانى و هه‌ولێردا ده‌كات

0
294
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN – عەلی حەمە سەعید
هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ مانگێكه‌ هاووڵاتییانى ده‌ربه‌ندیخان به‌رده‌وامن له‌ ناڕه‌زایه‌تى به‌رامبه‌ر كێشه‌ى كه‌مئاوى، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم ئاماده‌ نییه‌ وه‌ڵامیانبداته‌وه‌، له‌ به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تى هه‌رێم بڕى نزیكه‌ى 3 ملیار دۆلارى بۆ چاره‌سه‌ركردنى هه‌مان كێشه‌ ته‌رخانكردووه‌ له‌ هه‌ولێر.

بەرزان محەمەد، یەكێك لەو چالاكوانانەی قەزای دەربەندیخان كە بەشداری گردبوونەوەكەی هاووڵاتییانی قەزاكەی كردووە بە SNNی راگەیاند، “ماوەی نزیكەی مانگێكە بەشێكی زۆر لە چین و توێژە جیاوازەكانی ئەم سنوورە لەسەر شەقامین، تاكە داواكاریمان دابینكردنی ئاوی خواردنەوەی پاك و چارەسەركردنی گرفتی كەمئاوییە لە سنوورەكەماندا، بەڵام حكومەتی هەرێم خۆی بێدەنگ كردووە و ئامادەنییە داواكارییەكانمان جێبەجێبكات تەنها لەبەر ئەوەی لە سنووری پارێزگای سلێمانین”.

ئه‌و چالاوانه‌ پێى وایه‌، “حكومه‌تى هه‌رێم جیاوازى له‌نێوان هه‌ولێر و سلێمانى ده‌كات” و ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو، “هەر هەمان ئەو حكومەتەی كە ئامادە نییە گوێ‌ لە داواكارییەكانی ئێمە بگرێت و گرفتەكانمان لەبواری ئاوی خواردنەوە چارەسەر بكات، زۆر بەئاسانی و بە بێ‌ ئەوەی هاووڵاتییان بێنەسەر شەقام و داواكاری پێشكەش بكەن ئامادەیە بڕی نزیكەی سێ‌ ملیار دینار و 40 بیری ئاویان بۆ لێبدات ئەوەش جیاوازییەكی روونە لەنێوان هاووڵاتییانی سلێمانی و هەولێر دەكرێت”.

وتەكانی ئەو چالاكوانەی قەزای دەربەندیخان لەكاتێكدایە كە به‌پێى راگەیەنراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێم، ” به‌مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی كەمی ئاوی خواردنەوە و كاریگەرییەكانی وشكەساڵی لە شاری هەولێر، سەرۆكی حكومەت رەزامەندیداوە لەسەر تەرخانكردنی بڕی دوو ملیار و 878 ملیۆن دینار بۆ لێدانی 40 بیری ئاوی خواردنەوە، ئەو بودجەیەی حكومەت دابینكردووە بە شێوەی نەختینە و بە قۆناغ، لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار خەرج دەكرێت”.

سەرەرای تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەيە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لە هەولێر بەڵام تاکو ئێستا هاووڵاتيان بەدەست گرفتی بێ ئاوييەوە دەناڵێنن و لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوينيشدا هەولێر زياتر بێ ئاو دەبێت، چەندين جار هاووڵاتيان خۆپيشاندانيان کردووە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکەيان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this