
كۆمه‌ڵێك دادوه‌ر له دادگاى فیدراڵى عێراق | فۆتۆ: Iraqia
SNN
بڕیاره كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ى شوبات، پرۆسه‌ى دادگایی كردنى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى حكومه‌تى هه‌رێم له دادگاى فیدراڵى به‌ڕێوه‌بچێت كه تێیدا حكومه‌تى هه‌رێم تۆمه‌تبار كراوه به نه‌دانه‌وه‌ى پاره‌ى 18 ساڵى به‌شه خۆراكى هاووڵاتییان به به‌غدا.
له‌ماوه‌ى رابردوودا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به دیاریكراوى وه‌زاره‌تى بازرگانى تۆمه‌تبار كرا به نه‌دانه‌وه‌ى پاره‌ى 18 ساڵى به‌شه‌خۆراكى مانگانه و ئه‌مڕۆ دادگاییه‌كه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌مه به زانینى ئه‌و راستیه‌ى كه له ماوه‌ى رابردوودا شاندى وه‌زاره‌تى بازرگانى عێراق سه‌ردانى هه‌ولێریان كرد و به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم له‌باره‌ى ئه‌و سكاڵایه‌وه رۆژى 31ى كانونى دووه‌م، بە SNNی راگەیاند، “بەڕێوەبەری كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراكی حكومەتی فیدراڵی عێراق سكاڵایه‌كى له‌دژی وەزیری بازرگانی و پیشەسازیی حكومه‌تى هەرێمی كوردستان تۆمار كردووه و لە سكاڵاكەدا داوا دەكات، ئەو پارەیه بگەڕێتەوە كە گوایە لە ئەستۆماندایە و تایبەتە بە بەشەخۆراكی مانگانە. به‌رواره‌كه‌شى لە یەكی كانونی دووەمی 2004 تاوەكو 30ـی ئەیلوولی 2021ه كه پاره‌كه لە هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان وەرگیراوە”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى وته‌ى ئه‌وان چییه له‌سه‌ر سكاڵاكه ئایا لایه‌نى به‌رامبه‌ر به‌ڵگه‌ى هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه؟ نه‌وزاد شێخ كامیل ئاماژه‌ى به‌وه كرد، “ئەوەی لەسەر هەرێمی كوردستانە جێبەجێكراوە و پارەی بەشەخۆراك دەخرێتە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی بازرگانی عێراق لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان، بۆیە گەشبینین ئەو سكاڵایە بكشێننەوە و بگەینە رێكەوتن”.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، “بە گەڕانەوەی ئەو پارانە دەبێت شایستەی فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی هەرێم هاوشێوەی فەرمانبەرەكانی وەزارەتی بازرگانی عێراقی لێبكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا تەواوی ئەو گوژمەی ئارد و بەشەخۆراكانەی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشكراون، بە هەمانشێوە لە هەرێمی كوردستان دابەشنەكراون، بۆ نمونه، ساڵی رابردوو دوو بەشە ئارد نەگەیشتووەتە هەرێمی كوردستان”.
دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق پێشتر دانشتنى له‌سه‌ر سكاڵاكه دواخست و به‌پیى زانیارییه‌كان، “پارێزه‌ره‌كانى سكاڵاكاره‌كه ته‌واوى زانیارییه‌كانیان راده‌ستى دادگا كردووه له‌باره‌ى بۆ ئه‌وه‌ى تاوه‌كو ئه‌مڕۆ كه رۆژى دادگاییه‌كه‌یه وردبینیان بۆ بكرێت”.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
9كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









