بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەگەڵ بەشێک لە نووسەران و ئەدیبانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە

SNN
لە کۆبوونەوەکەدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی رۆشنبیری و ئەدیبان و نووسەران، ئازادی رادەربڕین و فراوانکردنی پانتاییەکانی ئازادی گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و چەند پێشنیارێکی گرنگ خرانەڕوو.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی نووسەران کرد لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی کورد و هەوڵەکانیان لەپێناو پێشخستن و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و رایگەیاند، کورد خاوەنی میراتێکی دەوڵەمەندی ئەدەبی و رۆشنبیرییە و مێژوویەکی درەوشاوەمان هەیە لەو بوارەدا. نووسەرانی کورد و بەرهەمەکانیان لەسەر ئاستی جیهان پێشوازییان لێدەکرێت و ئەمەش جێگەی شانازیی ئێمەیە. وتیشی، لە قۆناغی سەختی خەباتدا ئەدیبان و نووسەران رۆڵێکی گرنگیان هەبووە و ئێستاش کاریگەری بەرچاویان هەیە لە کۆمەڵگەدا، بۆیە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەوڵەکانی ئێوە لەیاد ناکات و بەشانازییەوە هاوکار و یارمەتیدەرتان دەبێت.
سەبارەت بە پرسی ئازادی بیروڕا و سنووردارکردنی هەوڵەکانی نووسەران و ئەدیبان لە هەرێمی کوردستان وتی، مێژووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەوڵەمەندە بە چەندین نووسەر و ئەدیبی ناسراو کە جێدەستیان لەناو حزبەکەدا دیارە و خەباتی بێوچانیان لەپێناو کوردستاندا کردووە، بەهەمان شێوە حزبەکەش پاڵپشت و پشتیوانێکی گەورەی نووسەران و ئەدیبان بووە. بەردەوام لەگەڵ پتەوکردنی پایەکانی دیموکراسی و بیری ئازاددا بووین، هەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال و هێرۆ خانیش لەو بوارەدا شاهیدی ئەو راستییەمان بۆ دەدەن. وتیشی، ئەگەر لە هەرجێگایەکیتر هەوڵێکی لەوشێوەیە هەبێت بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادی، ئەوا ئێمە بەهیچ شێوەیەک لەگەڵیدا نین و هیوادارم لەوە زیاتر رووخساری هەرێمەکان لەبەردەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ناشرین نەکرێت.
سەرۆک بافڵ داواشیکرد نووسەران لە خزمەت خەمی گشتی و بەرەوپێشچوونی کایەکانی رۆشنبیریی کوردیدا بن و وتیشی، رەخنەگرێکی سەرسەختی دۆخەکە بن و سەرەتاش لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە دەستپێبکەن. نووسین بەرپرسیارێتییە و ئێوەش بەرپرسیارێتییەکی گەورە و مێژووییتان لەسەر شانە و قەڵەمێکی راستگۆ و سەنگین بن بەرامبەر خوێنەرانتان.
سەبارەت بە هەماهەنگی و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نووسەران لە هەر چوارپارچەی کوردستان سەرۆک بافڵ داوایکرد، پەیوەندییەکانتان فراوان و توندوتۆڵ بکەن و پێکەوە لە خزمەت فەرهەنگ و زمانی شیرینی کوردیدا بن.
لەبارەی سەرنج و پێشنیارەکانی نووسەران و ئەدیبانیش بۆ بەرەوپێشچوونی رەوتی ئەدەبی و دۆخی نووسەران لە هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێکی گرنگی دەرکرد و وتی، ئێوە شانازیی ئێمە و هەموو خەڵکی کوردستانن، بۆیە لەداهاتوودا بە کردار وەڵامی هەوڵ و ماندووبوونتان دەدەینەوە و بەڵێنتان پێدەدەین پاڵپشت و پشتیوانی بەردەوامی ئێوەبین.

نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









