“پەیوەندی هەرێم و بەغدا بە رێککەوتنی پینەوپەڕۆ بەڕێوەناچێت”

سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: Rudaw
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لەهەندێك دەزگا ڕاگەیاندنەكانی پارتییەوە باس لە رێككەوتنی نێوان هەولێرو بەغدا دەكرێت لەسەر پشكی هەرێم لە پرۆژە یاسای بودجە و هەروەها ڕێككەوتن لەسەر پرۆژەیاسای نەوت و گاز، بەڵام پەرلەمانتارانی كورد لە بەغدا ئاماژە بەوەدەكەن تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەسەر وردەكاری ڕێككەوتنەكان بۆ ڕای گشتی بڵاو نەكراونەتەوە و وازهێنان لە %14ی پشكی هەرێم و كەمكردنەوەی بۆ لە %12 سازشكردنە لەسەر مافەكانی كورد.
سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: تا ئێستا هیچ زانیارییەك بە پەرلەمانتارانی كورد نەدراوە لەسەر وردەكاری سەردان و دانیشتن و كۆبوونەوەكانی ئەو شاندەی بەناوی حكومەتی هەرێمەوە هاتوونەتە بەغدا و لەگەڵ لایەنی عێراقی دەستیان بە گفتوگۆكردووە، هەروەها تا ئێستا هیچ زانیارییەك نییە لەسەر ئەوەی ڕێككەوتنی كۆنكرێتی لە نێوان هەرێم و بەغدا كرابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەروەك سەرۆك (بافڵ جەلال تاڵەبانی) داوایكردووە دەبێت كێشەو گرفتەكانی نیوان هەولێرو بەغدا چارەسەری ڕیشەییان بۆ بدۆزرێتەوە و ناكرێت بە پینەوپەڕۆ بەناوی ڕێككەوتنەوە نێوان هەرێم و بەغدا بەم شێوەیە بمێنێتەوە، بۆیە كەمكردنەوەی پشكی لە %14 لە بودجەی گشتی بۆ لە %12.67 ئەمە سازشكردنە لەسەر مافەكانی كورد و نەدەبوو پشكی هەرێم كەمبكرێتەوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەر ڕێككەوتنێك لە نێوان هەرێم بەغدا كە دەكرێت گرنگ لە جێبەجێكردنی ئەو ڕێككەوتنە و پابەند بوونی هەردوولایە بە ناوەڕۆكی ڕێككەوتنەكەوە، چونكە ساڵانی ڕابردووش زۆر ڕێككەوتنی باش لەنێوان هەرێم و بەغدا واژۆكراون بەڵام دواجار جێبەجێنەكراون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









