سه‌رۆك بافڵ ئه‌مڕۆ له‌باره‌ى دۆخى نێوخۆیی هه‌رێمى كوردستان قسه ده‌كات

بافڵ تاڵه‌بانى | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1ى ئازار، به‌شدارى له كۆڕبه‌ندى ساڵانه‌ى هه‌ولێردا ده‌كات و له‌باره‌ى ئاینده‌ى دۆخى نێوخۆیی هه‌رێمى كوردستان قسه ده‌كات.
كاتژمێر 9:00ى پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له شارى هه‌ولێر كۆڕبه‌ندى ساڵانه‌ى هه‌ولێر كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندى توێژنه‌وه‌ى روودا و 15 هاوبه‌شى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه رێكخراوه ده‌ستبه كاره‌كانى ده‌كات.
یه‌كێك له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه‌ى كه ئه‌مڕۆ له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا وه‌ك قسه‌كه‌ر به‌شدارى ده‌كات بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه كه له‌باره‌ى “پرسى سه‌قامگیرى و ئاینده‌ى دۆخى نێوخۆیی هه‌رێمى كوردستان قسه ده‌كات”.
كۆڕبه‌نده‌كه بۆ ماوه‌ى دوو رۆژ به‌رده‌وامى ده‌بێت و گرنگترین ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانى بریتین له، “دۆخى نێوخۆیی هه‌رێمى كوردستان، رۆڵى ژن له هه‌رێمى كوردستان، ته‌گه‌ره ئابووریى و سیاسیه‌كانى عێراق له‌نێوان ریفۆرم و داڕماندا، دۆخى عێراق دواى دوو ده‌یه له دیكتاتۆریه‌ت، ئاراسته‌ى سیاسى ده‌ره‌وه‌ى توركیا”.
له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا 100 میوان له ته‌واوى جیهانه‌وه به‌شدار ده‌بن و نۆ پانێڵ و 8 گفتوگۆى جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌چن له‌باره‌ى پرسه جیاوازه‌كانه‌وه.
دیارترین میوانه‌كانى كۆڕبه‌نده‌كه‌ش بریتین له، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكوه‌زیرانى پێشووى عێراق، هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح، عه‌لى ڕه‌زا گونه‌یی، باڵیۆزى توركیا له عێراق، جه‌یمیس جێفرى، راوێژكارى پێشووى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









