“پارتیه‌كان به سوپاى عێراق ده‌ڵێن: داگیركه‌ر، به‌ڵام لایان ئاساییه له‌ناو ئه‌و سوپایه پۆستیان هه‌بێت”

لۆگۆى ئه‌نجوومه‌نى عه‌ره‌بى له كه‌ركوك | فۆتۆ: ئه‌نجوومه‌نى عه‌ره‌بى
SNN
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى عه‌ره‌بى له كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسانى پارتى سوپاى عێراق به داگیركه‌ر ناوده‌به‌ن، به‌ڵام ئاماده‌ن پۆست وه‌ربگرن تێیدا، ده‌شڵێت: “بابه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتى بۆ كه‌ركوك ته‌نیا بۆ میدیایه”.
حاته‌م تاهى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى عه‌ره‌بى كه‌ركوك، له نوێترین لێدوانى رۆژنامه‌وانیدا باسى بابه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ كه‌ركوك و لێدوانه‌كانى به‌رپرسانى ئه‌و حزبه‌كه‌ى كرد له‌و باره‌یه‌وه و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “قسه‌ى به‌رپرسانى پارتى ته‌نیا بۆ میدیا و دروستكردنى هۆسه‌ى میدیاییه، ده‌نا هیچ نیه، پارتى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نیه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى نییه بۆ كه‌ركوك”.
وتیشى: “ئه‌وه‌نده‌ى ئێمه زانیاریمان هه‌بێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پارتى نیه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى نییه بۆ كه‌ركوك و ته‌نیا بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنى شه‌قام لێدوان له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه ده‌دات”.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى عه‌ره‌بى كه‌ركوك باس له جیاوازى نێوان هه‌ڵوێست و كردارى به‌رپرسانى پارتى ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، “به‌رپرسانى پارتى تا ئێستاش سوپاى عێراق كه سوپاى فه‌رمى ده‌وڵه‌ته به داگیركه‌ر ناوده‌به‌ن، به‌ڵام له راستیدا زۆرینه‌یان پۆستیان هه‌یه له‌ناو ئه‌م سوپایه‌دا و به‌لاشیانه‌وه ئاساییه”.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئه‌یلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









