
SNN
هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەک ملیۆن نەمام و سەوزکردنی کوردستان لەسەر بڕیار و راسپاردەى بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە سنورى ناحیەى خدران.
لەوبارەیەوە هاوکار جەلال بەرێوەبەرى دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند: قۆناغێکی تری هەڵمەتەکەمان دەستپێکردەوە و لەم هەنگاوەشدا گرنگیماندا بەزیادکردنی رووبەرى دارستانەکانی ناو پرۆژەى دارستانی خدران وبەم جۆرەش پەیامی سەرۆک بافڵ مان گەیاندە سنورەکە بۆ گرنگیدان بەدارستانەکان و خزمەتکردن بەژینگە.
بەرێوەبەرى دارستان و پاوانی سلێمانی راشیگەیاند دواى بەسەرکەوتویی بەرێوەبردنی کارەکانمان لە سنووری (ئەزمڕ، خەلەکان، قەرەداغ، چەناخچیان، قەرەهەنجیر، بانی مەقان) و روواندنی دەیان هەزار نەمام، لەقۆناغێکی تردا تیمەکانیان دەستیانکردۆتەوە بەکارکردن لەسنورى چەند پرۆژەیەکی دارستانیدا کەلەرۆژانی ئایندەدا نەمام رواندن تێیاندا دەست پێدەکات وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ رووبەرووبونەوەى گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا و پاراستنی کوردستان لەکاریگەرییەکانی.
هەر لەوبارەیەوە بەرهەم ئەحمەد لێپرسراوی پرۆژەى دارستانی خدران وتی ئەمڕۆ دەستمانکرد بەئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکی هەڵمەتی رواندنی نەمام لەسنورى پرۆژەکەماندا کەبەهۆیەوە رووبەرى دارستانەکان بەرفراوانتر دەبێت و سەوزایی زیاتر لەنێو پرۆژەکەدا رەنگ دەداتەوە، بەمەش سەربارى بەجێگەیاندنی ئەرکێکی مرۆیی ژینگەیی، زامنی دابینکردنی هەلی کار دەکات بۆ گەنجانی بێکارى سنورەکە.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









