نەوزاد شێخ كامیل: هاووڵاتیان بەهەڵەتێگەیشتوون لە دابەشكردنی گۆشت و هێلكە لە ڕەمەزاندا

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات: وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریان نەداوە كە لەمانگی ڕەمەزاندا و گۆشت و شیرو هیلكە بێ بەرامبەر بەسەرهاووڵاتیاندا دابەشبكەن، بەڵكو بڕیارە بە نرخی پاڵپشتیكراو ئەو خۆراكانە دابەشبكرێن و تا ئێستاش دیارنییە ئاخۆ ئەو خۆرانە لە هەرێمی كوردستان دابەشدەكرێن یاخود نا، ئێمەش هەوڵی خۆمان دەدەین هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم بەSNN ی ڕاگەیاند: بابەتی دابەشكردنی گۆشت و مریشك و هێلكەو شیر لەگەڵ بەشەخۆراكی هاووڵاتیان لەمانگی رەمەزان، لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەهەڵە لێی تیگەیشتوون، چونكە ئەو خۆراكانە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقییەوە بە نرخی پاڵپشتی كراو دابەشدەكرێن واتە بێبەرامبەر نییە بەڵكوو بە نرخێكی كەمتر لە نرخی بازاڕ دەدرێت بە هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق لە گفتوگۆدابین بۆ ئەوەی هاوشێوەی پارێزگاكانی عێراق پێداویستی هاووڵاتیان لە ئاردی سفر، شیر، هێلكە، گۆشتی مریشك و گۆشتی سوور بۆ مانگی رەمەزان دابین بكرێت و بە نرخی پاڵپشتی كراو بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشبكرێت بەڵام تا ئێستا دیار نییە ئاخۆ لە هەرێمی كوردستانیش ئەو خۆراكانە دابەشدەكرێت بەنرخی پاڵپشتیكراو یاخود نا.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی بۆ بەشێك لە خێزانە هەژارەكان لە عێراق بڕی بەشەخۆراكی زیادكراویان لە لایەن وەزارەتی بازرگانیەوە، بەشێوەی سەبەتەی خۆراك پێیاندەدرێت، بەلام تا ئێستا ئەم بڕیارە هەرێمی كوردستانی نەگرتووەتەوە، هاوكات دابەشكردنی یەكەم بەشەخۆراكی ساڵی نوێ كۆتایی هاتووە و لە مانگی ڕەمەزانیشدا بەشەخۆراكێكی نوێ بەسەر هاووڵاتیاندا دابەشدەكەین.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









