گومرگی هەرێم: هاوردەکردنی خواردنەوە کحولييەکان لە هەرێم قەدەغە نەکراوە

خواردنەوە کحولییەکان
SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات: تا ئێستا ئەو بڕیارەمان بەفەرمی بەدەست نەگەیشتووە کە هاوردەکردنی خواردنەوە کحولييەکان قەدەغەبکرێت، هەركات ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەسەندی كرد پاشان ئێمە جێبەجێی دەكەین.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم بەSNN ی ڕاگەیاند: تا ئێستا بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەكردن و فرۆشتن و خواردنەوەی مادە كحولییەكانمان بەدەست نەگەیشتووە كە لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە دەرچووە، هەركاتیش بەدەستمان بگات دەبێت ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەسەندی بكات پاشان ئێمە كاری پێدەكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد:هەر بڕیارێك كە پەیوەندی بە گومرگی هەرێمەوە هەبێت و لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە دەربچێت، دەبێت نوسراوەكەی بگات بەدەستی ئێمە پاشان ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پەسەندی بكات یاخود ڕەتی بكاتەوە دواتر ئێمە لەسەر بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كار دەكەین.
وتەكانی بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم لەكاتێكدایە كە چەند ڕۆژێكە دەستەی گشتیی گومرگی عێراق بڕیاریدا هاوردەكردنی خواردنەوە كحولییەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە قەدەغە بكات، بە پێی یاساكەش هاوردەكردن و دروستكردن و فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكان بە هەموو جۆرەكانیەوە قەدەغە دەكرێت، هەركەسێكیش پێچەوانەی ئەو یاسەیە كاربكات سزای دارایی دیاریكراوە كە لە 10 ملیۆن دینار كەمتر نەبێت و لە 25 ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
4كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









