نوێترین زانیاری لەبارەی كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان

لۆگۆى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیموكراتى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سبەی دەزگای هەڵبژاردنی پێنج لایەنی سەرەكی هەرێمی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆببنەوە و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات كۆبوونەوەكە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن لەبارەی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و گۆڕینەوەی بیروبۆچوونی ئەو حزبانە لەسەر شێوازی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی چڕكردنەوەی هەوڵەكانمان بۆ یەكلایكردنەوەی بابەتی هەڵبژاردن و هەمواری یاسای هەڵبژاردن و ئەو بابەتانەی دیكەی پەیوەستن بەو دۆسیەیەوە، سبەینێ لە شاری سلێمانی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی لەگەڵ دەزگای هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتوی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەری كوردستان كۆدەبینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە یەكەمین كۆبوونەوەی هاوبەشی لەو شێوەیەیە كە لە نێوان ئەو پێنج هێزە سەرەكییەی هەرێمی كوردستان لەسەر پرسی هەڵبژاردن بەڕێوە بچێت، كە تیایدا باس لە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی هەرێم دەكرێت و هەموو لایەنەكانیش كۆكن لەسەر ئەوەی دەبێت ئەو بابەتانە بەزووترین كات یەكلایی بكرێنەوە.
كۆبوونەوەی ئەو پێنج لایەنە سەرەكییەی هەرێم لە شاری سلێمانی لەكاتێكدایە كە بەرلە چەند ڕۆژێك هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی كۆبوونەوە و لەدوای كۆبوونەوەكەشیان هەردوولا جەختیان لەوەكردەوە كە لە كۆبونەوەكەیاندا لێكتێگەیشتنی باش هەبو، بەشێوەیەك كە بەشێكی گرنگی ئەو ئاستەنگانەی كە هەن بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن هەبوون چارەسەربوون.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









