
وشکەساڵی
SNN
عون زیاب عەبدوڵا وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “سنورداربوونی ئاو و ھاتنی بۆ عێراق لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ئەوان ھەیە، چونکە عێراق بە وڵاتێکی دەریاچەیی دادەنرێت و ئەوانیش زۆرینەیان لە تورکیاوە سەرچاوە دەگرن”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەردوو رووباری دیجلە و فوڕات چیتر وەک رووبار نامێننەوە و لە ئێستادا گۆڕاون بۆ دوو کەناڵ کە رێژەیەکی زۆر کەم ئاویان تێدایە، ھۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تورکیا دەروازەی ھەردوو روبارەکەی گرتووە و بەنداوی لەسەر دروستکردون.
وەزیری سەرچاوەکانی ئاو راشیگەیاند، عێراق تائێستاش لەبەردەم مەترسی وشکەساڵیدایە و ھاوینی ئەمساڵ رووبەری بەبیابان بوونی زیاتر دەبێتەوە، چونکە لەناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق رێژەیەکی کەم بارانباریووە و لە ھەرێمی کوردستانیش تائێستا رێژەکە لەئاستی پێویستدا نییە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەنداوەکانی عێراق ھەموویان دەکەونە ھەرێمی کوردستان، لەو ناوچانەش باران بەگوێرەی پێویست نەباریووە و لەو کاتەشی پۆستی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی وەرگرتووە، کۆگاکانی ئاوی عێراق لە بەنداوەکاندا گۆڕانکاری بەسەردا نەھاتووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









