“ئەگەر بەزوویی پرۆژەیاسای بودجە پەسەند نەكرێت، هەرێم لە ئیفلاس بوون نزیك دەبێتەوە”

شێروان میرزا، ئەندامی پێشووى لیژنەی دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمەسەعید
ماوه‌ى 20 رۆژه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه وه‌ستاوه، ئه‌ندامێكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش ده‌ڵێت: “ئەگەر حكومەتی هەرێم بەزوویی خەمێكی خۆی نەخوات و پرۆژەیاسای بودجە پەسەند نەكرێت رووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی دارایی دەبێتەوە تا ئاستی ئیفلاس بوون”.
شێروان میرزا، ئەندامی پێشووى لیژنەی دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە SNNی راگەیاند، “تا ئێستا هیچ ئاسۆیەك دیار نییە بۆ دەستكردنەوە بە هەناردەكردن و فرۆشتنی نەوتی هەرێم، لەكاتێكدا 20 رۆژە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم راگیراوە و بەشێكی زۆری داهاتی هەرێمی كوردستان لە فرۆشتنی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە. هاوكات ئەوەی ناوی لێنراوە رێككەوتن یاخود رادەستكردنی نەوت بە كۆمپانیای سۆمۆ ئەوەی باسی لێوەنەكراوە ئەم حاڵەتەیە كە ئێستا رووبەڕووی هەرێمی كوردستان بووەتەوە”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى پێشووى لیژنه‌ى دارایی ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌باره‌ى پرسى رۆڵى توركیا له‌سه‌ر ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه به هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم؟ ئاماژەی بەوەشكرد، “لەو رێككەوتنە یاخود رادەستكردنەوی نەوت باسی ئەوە نەكراوە ئەگەر توركیا ئامادەنەبێت دەستبكاتەوە بە وەرگرتن و فرۆشتنی نەوتی هەرێم، بەدیل چی دەبێت؟! ئاخۆ حكومەتی عێراقی ئامادەیە پارە رەوانەی هەرێمی كوردستان بكات لەكاتێكدا پرۆژەیاسای بودجە پەسەند نەكراوە؟! یاخود ئەگەر پرۆژەیاسای بودجە زۆر دواكەوت لە پەسەندكردنی و توركیاش ئامادە نەبوو نەوتی هەرێم وەربگرێت ئەوكات چ بژاردەیەك لەبەردەمی هەرێمی كوردستان دەبێت”.
شێروان میرزا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، “هەرێمی كوردستان رووبەڕووی قەیرانێكی دارایی قوڵ دەبێتەوە لە دوو مانگی داهاتوودا ئەگەر بەزووی خەمێك لە چارەسەركردنی ئەو بابەتە نه‌خورێت، هاوكات ئەگەر پرۆژەیاسای بودجەش زیاتر دوابكەوێت ئەوكاتە قەیرانەكە زیاتر دەبێت تا ئەوەی حكومەتی هەرێم دەكەوێتە بەرمەترسی ئیفلاس بوون”.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى نیسان، لاوك غه‌فورى، به‌رپرسى كاروبارى میدیاى بیانى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ ده‌ره‌وه به ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، “هه‌ربابه‌تێك كه په‌یوه‌ندى به نه‌وته‌وه هه‌بێت ئێستا له‌ده‌ستى به‌غدا و توركیادایه. بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێبكرێته‌وه پێویسته هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتن “.
رۆژى 4ى نیسان، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى عێراقه‌وه، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕینى 20 رۆژ به‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌دا تا ئێستا له‌سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه و جێبه‌جێ نه‌كراوه، چونكه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كه 375 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌یه ده‌ستى پێنه‌كردووه‌ته‌وه.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









