حكومهتى ههرێم كهیسێكى نوێ لهدژى شێروان شێروانى دهجوڵێنێت

رۆژنامهنووسى زیندانى كراوى بادینان شێروان شێروانى | فۆتۆ: تۆڕه كۆمهڵایهتیهكان
SNN
سهرۆكى تیمى پارێزهرانى دهستگیركراوانى بادینان رایدهگهیهنێت، حكومهتى ههرێم كهیسێكى نوێى لهدژى شێروان شێروانى، رۆژنامهنووسى سزادراوى بادینان جوڵاندووه و دهشڵێت: “له كهیسهكهدا گوهدار زێبارى هاوڕێى كراوه به شاهێد بهسهرییهوه”.
ئهمڕۆ ههینى 14ى نیسان، بهشدار حهسهن، سهرۆكى تیمى پارێزهرانى دهستگیركراوانى بادینان له ههژمارى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك رایگهیاند، “دوای ئەوەی لە 1ی ئهیلولی ساڵی رابردوو وەک تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان داوامانکرد بۆ پاراستنی مافەكانی زیندانیانی بادینان و راییکردنی کاری یاساییان وەکو (ئازادكردنى مهرجدار) بەبێ دەستێوەردانى حزبی رەوانەی چاكسازی سلێمانی بكرێن، بەڵام داواکارییەکانمان رەتکرایەوە و رەزامەندی لەسەر نەدرا. لە ئێستادا تۆمەتێکی نوێیان بۆ سزادراو شێروان شێروانی دروستکردووە گوایە لە بری سزادراو گوهدار زێباری پەنجەمۆری لەسەر داواکارییەک کردووە بۆ گواستنەوەیان لە چاکسازی هەولێرەوە بۆ چاکسازی سلێمانی”.
دهقى راگهیهنراوهكهى بهشدار حهسهن، سهرۆكى تیمى پارێزهرانى دهستگیركراوانى بادینان
رۆژنامەنووسی سزادراوی بادینان (شێروان شێروانی) کەیسێکی تری بۆ دروستکرا و (گوهدار زێباری)ی هاوڕێی لەسەر کراوەتە شاهێد.
دوای ئەوەی لە 1ی ئهیلولى ساڵی رابردوو وەک تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان داوامانکرد بۆ پاراستنی مافەكانی زیندانیانی بادینان و راییکردنی کاری یاساییان وەکو (ئازادكردنى مهرجدار) بەبێ دەستتێوەردانى حزبی رەوانەی چاكسازی سلێمانی بكرێن، بەڵام داواکارییەکانمان رەتکرایەوە و رەزامەندی لەسەر نەدرا. لە ئێستادا تۆمەتێکی نوێیان بۆ سزادراو شێروان شێروانی دروستکردووە گوایە لە بری سزادراو گوهدار زێباری پەنجەمۆری لەسەر داواکارییەک کردووە بۆ گواستنەوەیان لە چاکسازی هەولێرەوە بۆ چاکسازی سلێمانی، لێرەوە چەند خاڵێک دەخەینە روو کە بریتین لە:
1. پێشوەختە زیندانیانی بادینان لەناوخۆیان رێککەوتبوون لە هەر بڕیارێکی پەیوەست بە کەیسەکەیان یەکدەنگ بن و لە ئەگەری سزادانی هەریەکێکیان و لێکجیاکردنەوەیان و دەنگ بەیەک نەگەشتنیان لەهەر پرسێک بڕیاریان یەکە و دەکرێ لەبری یەک بڕیار بدەن و خۆیان ئەو مافەیان داوەتە یەکتر.
2. لەڕووە یاساییەکەوە، پێناسەی تەزویر لە ماددە 286ی یاسای سزاکان بەم شێوەیە هاتووە: التزوير هو تغيير الحقيقة بقصد الغش في سند أو وثيقة أو أي محرر اخر باحدى الطرق المادية والمعنوية التي يبينها القانون، تغييراً من شأنه احداث ضرر بالمصلحة العامة أو بشخص من الاشخاص. بە خوێندنەوەی کۆتا بڕگەی ئەم ماددەیە دەردەکەوێت کە مەرجە لە ساختەکاری زەرەر بە بەرژەوەندی گشتی یان کەسێک بگات، لەبەر ئەوەی تاوانی تەزویر لە سێ روکنی سەرەکی پێکدێت کە بریتین لە (روکنی ماددی و روکنی مەعنەوی و روکنی زەرەر) کە لەم حاڵەتەدا روکنی زەرەر بوونی نییە. لەم کەیسەدا، شێروان شێروانی نە هیچ زەرەری بە بەرژەوەندی گشتی گەیاندووە لەبەر ئەوەی سەنەدی رەسمی یان نووسراوێکی فەرمی تەزویر نەکردووە، هەروەها نە زەرەری بە بەرژەوەندی هیچ کەسێک گەیاندووە، بە پێچەوانەوە ئەم کارەی شێروان لەپێناو بەرژەوەندی هاوڕێکەی بووە و پێشتر خۆی رێگەی پێداوە و داوای لێکردووە ئەم کارە بکات.
3. ئەوەی کە ئیدارەی چاکسازی کردویەتی بەکێشەیەکی گەورە عەریزەیەکی سادە بووە بەهیچ شێوەیەک نووسراوێکی فەرمی نەبووە و تا ئەو رادەیەی پولی فەرمی داراییشی لەسەر نەبووە. یانیش لە بەردەم فەرمانبەری تایبەتمەند انتحال شخصیه نەکراوە.
4. دوو جار خودی گوهدار زێباری لە بەردەم بەڕێز ئەندامی داواکاری گشتی و لەبەردەم دادوەری تایبەتمەند رایگەیاندووە کە ئەوان پێشووتر لەناو خۆیان رێککەوتن بڕیار لەبری یەک بدەن و یەکدەنگن بۆ هەر پرسێک کە بۆ قازانجیان بێت و هیچ کێشەیەکی نییە سەبارەت بە پەنجەمۆرەکە و یەکدەنگی لەگەڵ هاوڕێیانی دوپاتکردۆتەوە و گووتوویەتی کەوا من سکاڵام نییە بەڵکو سوپاسی دەکەم کە لە بری من پەنجەمۆری کردووە و داواکاری لەبری من پێشکەش کردووە.
5. بەپێی عورف یان شێوازی کارکردنی چاکسازییەکان، هەر داواکارییەک بە کۆمەڵ بدرێت لە بنەڕەتەوە پوچەڵە، بابەتی داواکاری لەو شێوەیە دەبێ بەتاک پێشکەشبکرێت و نەدەبوو پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەم شێوەیە بکرێتەوە لەسەریان، دەبوو پێیان رابگەیەندرێت عەریزەکە پوچەڵە، چونکە بە کۆمەڵە و پێیان رابگەیەنرێت کە دووبارەکرێتەوە و هەر یەکە بە جیا پێشکەشی بکەن.
6. چەندین جار تیمی پارێزەران و بەر لە ئازادبوونی سێ لە زیندانیانی بادینان هەریەک لە ئەیاز کەرەم و هاریوان عیسی و شڤان سەعید، پارێزەران سەردانی ئیدارەی چاکسازی و بەشی یاساییمان کردبوو پێیان راگەیاندین، کە هیچ دۆسیەیەکیان لەسەر نەماوە، کەچی دەبینین ئێستا هەر رۆژ و بابەت و کەیسێکی نوێیان بۆ دروستدەکرێت و دەهێندرێتە پێشەوە بۆ ئەوەی سزابدرێن و ئازاد نەکرێن، ئەمەش جێگای پرسیارە لەسەر دەسەڵات لەبەرئەوەی هەست دەکەین بەچاوی دوژمن سەیری ئەم رۆڵانەی نیشتمان دەکرێت و نایانەوێت بە باوەشی دایک و خێزانەکانیان شاد ببنەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









