بۆ یه‌كه‌مجار حكومه‌تى هه‌رێم دانى به‌وه‌دا نا كه هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان به‌سه‌ر نه‌وته‌دا نه‌ماوه

لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌رپرسى كاروبارى میدیاى بیانى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر بابه‌تێك كه په‌یوه‌ندى به نه‌وته‌وه هه‌بێت ئێستا له‌ده‌ستى عێراق و توركیادایه، ده‌شڵێت: “پێویسته هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌ستپێبكاته‌وه”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى نیسان، لاوك غه‌فورى، به‌رپرسى كاروبارى میدیاى بیانى له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ ده‌ره‌وه به ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رزى راگه‌یاندووه، “هه‌ربابه‌تێك كه په‌یوه‌ندى به نه‌وته‌وه هه‌بێت ئێستا له‌ده‌ستى به‌غدا و توركیادایه. بۆ ئه‌وه‌ى بتوانرێت هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێبكرێته‌وه پێویسته هه‌ردوولا بگه‌نه رێككه‌وتن “.
هاوكات ئاژانسه‌كه له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، “توركیا ده‌یه‌وێت دانوستانى رووبه‌ڕوو له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر ئه‌و یه‌ك ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره بكات كه دادگاى ناوبژیوانى پاریس وه‌ك سزا سه‌پاندوویه‌تى به‌سه‌ریدا به‌هۆى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ى یاسا”.
به‌گوێره‌ى ئاژانسه‌كه، “له ئێستادا سۆمۆ چاوه‌ڕێى چاره‌سه‌ركردنه‌ى ئه‌و به‌ربه‌ست و كێشه ته‌كنیكیانه‌یه كه بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم.
رۆژى 4ى نیسان، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق رێككه‌وتنێكیان واژوو كرد بۆ هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى عێراقه‌وه، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕینى 20 رۆژ به‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه‌دا تا ئێستا له‌سه‌ر كاغه‌ز ماوه‌ته‌وه و جێبه‌جێ نه‌كراوه، چونكه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كه 375 هه‌زار به‌رمیلى رۆژانه‌یه ده‌ستى پێنه‌كردووه‌ته‌وه.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









