
کێڵگەیەکی کشتوکاڵی لە هەرێم
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، وەزارەتەکەیان بەشێوەی قەرزی درێژخایەن و بە كوالیتی بەرز ئامێری كشتوكاڵی بۆ جوتیاران دابیندەكات كە جوتیاران پێشەكی تەنها لە %20ی پارەی ئامێرە كشتوكاڵییەكان دەدەن.
هیوا عەلی، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم بە SNN-ی ڕاگەیاند: بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری جوتیاران و ئاشناكردنیان بە ئامێرە كشتوكاڵییە سەردەمییەكان و پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵی هەرێم، لەلایەن وەزارەتی كشتوكاڵەوە هەنگاوەكانی دابینكردنی ئامێرە كشتوكاڵییەكان بە قیستی درێژخایەن بۆ جوتیارانی سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم دابیندەكرێت، بەتایبەت ئامێری تراكتۆر كە لە وڵاتی ئیتاڵیا هاوردە كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەك كارئاسانییەك بۆ جووتیاران بۆ ئەوەی بارگرانی داراییان لەسەر دروست نەبێت، ئەو ئامێرە كشتوكاڵییانەی كە دەدرێنە جوتیاران بەڕێژەی تەنها لە %20 ی پارەكەیان لێوەردەگیرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە بە قیستی درێژخایەن دەبێت نرخی تراكتۆ و ئامێرەكانیش بەگوێرەی جۆر و قەبارەكانیان گۆڕانكارییان بەسەردادێت، بۆ ئەومەبەستەش لە رۆژانی داهاتوودا لە رێگەی ئەنجامدانی سیمینارەوە جووتیاران بە پڕۆژەكە ئاشنا دەكرێن.
دەشڵێت:” پێدانی تراكتۆر و ئامێری دیكەی كشتوكاڵی جوتیارانی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، هاوكات ئەو جووتیارانەی لە فەرمانگەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو پێشتر فۆڕمی داواكارییان پێشكەش كردووە لە هەفتەی داهاتووەوە لەسەر ئاستی سەرجەم پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان میكانیزمەكانی چۆنێتی سوودمەندبوون و داواكردنی ئامێرەكان بۆ جووتیاران روون دەكرێتەوە و زانیاریی پێویستیان لە نزیكەوە پێدەدرێت”.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









