وادەكەی سەرۆكی هەرێم بۆ هەڵبژاردن شەش مانگی ماوە و یەكێتیش ئامادەی هەڵبژاردنە

لوقمان وەردی فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ شەش مانگی تەواو دەمێنێتەوە بۆ ئەو وادەیەی كە لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دیاریكرابوو، هاوكات كۆمیسیۆنیش داوای شەش مانگی كردبوو بۆ ئامادەكاری ئەنجامدانی هەلبژاردن، بەڵام تا ئێستا هیچ ڕێككەوتنێكی كۆتایی لە نێ,ان یەكێتی و پارتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن واژۆنەكراوە و كۆمیسیۆنیش كارانە نەكراوەتەوە، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستانیش جەخت لەوەدەكاتەوە یەكێتی ئامادەی هەڵبژاردنە.
لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە فراكسیۆنی یەكێتی هەردەم ئامادەبووین بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەهەر وادەیەكدا بێت بەڵام بەومەرجەی یاسای هەڵبژاردن هەموار بكرێتەوە و بابەتی كورسی كۆتاكانیش ڕێككەوتنی لەبارەوە بكرێت، لەهەموو كۆبوونەوەكانیش ئامادەیی خۆمانمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەربڕیوە و نەمانویستووە ببین بەشێك لە گرفتەكانی بەردەم هەڵبژاردن.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ڕۆژانی داهاتوو دەزگای هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی جارێکی دیكە دەستدەكەینەوە بە كۆبوونەوەكانمان بۆ ئەوەی بگەینە ڕێككەوتنی كۆتایی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن لە ناویاندا بابەتی هەمواری یاسای هەڵبژاردن و كاراكردنەوەی كۆمیسیۆن و هەروەها كورسی كۆتاكان بۆ ئەومەبەستەش ئێمە پێشنیاری خۆمانمان داوەتە لایەنی پارتی و هاوكات نەتەوەیەكگرتووەكانیش پێشنیاری خۆیانیان هەبووە لەبارەی كورسی كۆتان بۆیە دەبێـت دواجار بگەینە ڕێككەوتن.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی كۆمیسیۆن بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو وادەیەی لەلایەن سەرۆكی هەرێم دیاریكرابوو كە 18/11/2023 بەدڵنیاییەوە هەڵبژاردنی تیادا ئەنجام نادرێت، چونكە ئێمە بەلایینی كەم پێویستیمان بە شەش مانگ دەبێت بۆ ئامادەكاری، بەڵام تا ئێستا لە پەرلەمان كۆمیسیۆن كارا نەكراوەتەوە هەروەها یەكێتی و پارتی نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن یاسای هەڵبژاردنەكان هەموار نەكراوەتەوە بودجە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژادن دیاری نەكراوە، هەموو ئەمانە پێویستیان بە كاتە بۆیە پێدەچێت ئەنجامدانی هەڵبژاردن بكەوێتە سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەگەر یەكێتی و پارتی بەتەواوی ڕێكبكەون.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









