
شیرین یونس، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی | KRP
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەوتەی پەرلەمانتارێكی یەكێتی دەستێك بۆ تێكدانی نێوانی یەكێتی و پارتی لە ئارادایە و فراكسیۆنی پارتی و پێكهاتەكانی سەر بە پارتی یارییەكی منداڵەنیان ئەنجامدا و نابێت پێكهاتە ڕەسەنەكان ئەمە قەبوڵ بكەن”.
شیرین یونس، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: وەك پیشەی هەمووجارێكیان ئەمڕۆش فراكسیۆنی پارتی و بەناو پێكهاتەكانی سەر بەو حزبە مێژوویەكی ناشیرینیان بۆ كاری پەرلەمان تۆماركرد ئەوەش ئەنجامدانی چەندین كاری ناپەیڕەوی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنیك كە بڕگەی كاراركردنەوەی كۆمیسیۆنی تیادا بەنایاسایی زیادكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهیچ جۆرێك دەنگنەدراوە بە كاركردنەوەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان، چونكە سەرۆكی پەرلەمان دانیشتنەكەی هەڵگرتبوو، دواتر وەك یاری منداڵانە فراكسیۆنی پارتی و پێكهاتەكانی سەر بە پارتی دەنگدانێكی منداڵانەیان كردووە گوایە كۆمیسیۆنیان كاركردووەتەوە ئەمە ئەوپەری پێچەوانەی یاسایەو كاری پێناكرێت.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، ئێستە بۆهەمووان روون بوویەوە كە پێکهاتەکان لەلایەن نوێنەرانی راستەقینەی خۆیانەوە نوێنەرایەتی ناکرێن، بەڵكوو ئەو پەرلەمانتارانەی ئێستا لەپەرلەمانن و بەناوی پێكهاتەوە هاتوون سەرجەمیان پێكهاتەی سەر بە پارتی دیموكراتی كوردستانن و نابێت پێكهاتە ڕەسەنەكان ئەمە قەبوڵ بكەن.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









