هەر شۆفێرێک ئەم سزایە ئەنجام بدات 200 هەزار سزا دەدرێت

بازگەی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی
SNN
عه‌مید زیاد القیسى، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى عێراق ڕایگه‌یاند، كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى وه‌زیرى ناوخۆ‌و به‌رێوه‌به‌رى گشتى هاتوچۆى هه‌رێم كردوه له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێكه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م كاره‌كانى په‌یوه‌ست به هاتوچۆ له‌ته‌واوى عێراق ڕێك بخرێته‌وه.
ناوبراو به‌میدیا عێراقیه‌كانى وتوه، بڕگه‌یه‌كى رێكه‌وتنه‌كه ئه‌وه‌بوه كه ئۆتۆمبێلى تابلۆى شاره‌كانى هه‌رێم له‌هه‌موو پارێزگاكانى عێراق ئه‌گه‌ر سه‌رپێچى كرد سزا بدرێن و ئۆتۆمبێلى هه‌ڵگرى تابلۆى پارێزگانى عێراقیش له‌هه‌رێم سزابدرێن و سزاكه‌ش 200 هه‌زار دیناره.
له‌هه‌رێمى كوردستان جیاواز له‌ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق جگه له‌وه‌ى رسوماتى تۆماركردنى ئۆتۆمبێل زیاتره به‌هه‌مان شێوه سزاى سه‌رپێچیه‌كانیش زۆر له‌و سزایانه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ند كارى پێده‌كات زیاتره‌و تا ئێستا هیچ كام له كامێراى چاودێرى هاتوچۆ به كامێراى گه‌رۆك و جێگیر‌و كامێراى چۆینت تو پۆینت له‌عێراق دانه‌نراوه ئه‌گه‌رچى سه‌رپێچى هه‌ندێك جۆرى سزا له‌م كامێرایانهدا ده‌گاته زیاتر له 200هه‌زار دینار.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026ترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









