ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی حەمدانییە ئاشکرا بوو

ئهو بوك و زاوایهى كه هۆڵى ئاههنگهكهیان گڕیگرت له حهمدانیه له ساتى رووداوهكهدا | فۆتۆ: تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان
SNN
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ئاگرکەوتنەوەکەی حەمدانیەیان ئاشکراکرد، هۆکاری سەرەکی ئاگرەکەیان گەڕاندەوە بۆ یارییە ئاگرینەکان، وتی “رووداوەکە بە ئەنقەست نەبووە و کەمتەرخەمی بووە”.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی تشرینی یەکەم، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی راگەیاند، “لە هۆڵەكەدا دەرگایەكی تایبەت و فریاگوزاری نەبووە تا لەكاتی پێویستدا بەكاربهێنرێت، جگە لەوە چوار ئامێر لە هۆڵەكەدا هەبوون كە هۆكاری سەرەكی ئاگرەكەبوون”.
ئاماژە بەوەکراوە، “ئاگرکەوتنەوەکە لە ئەنجامی یارییە ئاگرینەکانەوە بووە و لە بنمیچی هۆڵەکە ماددەی ئەزبێز و ساندویچ پەناڵ و ماددەی پلاستیکی دیکە هەبووە، کە هەموو ئەوانە بەشێوەیەکی خێرا گڕدەگرن.”
لیوا ساعد، سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە تایبەت بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە حەمدانییە وتی “خاوەنی هۆڵەکە وایزانیوە ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە هەر بۆیە کارەباکەی پچڕاندووە، بەو هۆیەوە خەڵکەکە دەرگای چوونە دەرەوەیان نەدۆزیوەتەوە ئەمەش ژمارەی قوربانیانی زیاتر کردووە.”
بەگوێرەی لیژنەکە، لە هۆڵەکەدا قوماشی سەتەن بەکارهاتووە بۆ رازاندنەوەی هۆڵەکە کە بە ئاسانی گڕدەگرێت، لە هەمان کاتدا کهول لە هۆڵەکەدا هەبووە و سەقفی هۆڵەکە و ئەرزەکەی بە ماددەیەک دروستکراون خێرا گڕدەگرن، هەموو ئەمانە هۆکاری تەشەنەکردنی ئاگرەکە بوون، هەر بۆیە لە رووداوەکەدا 107 کەس گیانیان لەدەستداوە و 82 کەسی تریش بریندار بوون.
هاوکات، هۆڵەکە شوێنی 500 کەس بووەتەوە بەڵام خاوەنی هۆڵەکە کورسی و مێزی زیاتری داناوە و خەڵکێکی زۆری تێدا بووە، وتی “جگە لە خاوەنی هۆڵەکە و کورەکەی 10 کەسی تریان لەسەر ئەو کەیسە دەستگیرکردووە”، لەهەمان کاتدا بەشێک لە بەرپرسانی قەزاکە لە کارەکانیان دوردەخرێنەوە و رەوانەی دادگا دەکرێن، ئەوانیش قایمقام و بەڕێوەبەری شارەوانی حەمدانییە و بەڕێوەبەری هۆبەی گەشتووگوزاری نەینەوا و بەڕێوەبەری چاککردنەوەی کارەبای حەمدانییە، بەڕێوەبەری بوژاندنەوەی بەرگری شارستانی نەینەوا.
شهوی سێشەممە (26ـی ئەیلوولی 2023) له هۆڵێكی ئاههنگگێڕانی هاوسهرگیری له قهزای حهمدانییه، ئاگر كهوتهوه و بههۆیهوه زیاتر له 100 كهس گیانیان لهدهستداوە و سەدان کەس برینداربوون و دەیانی دیکەش بێسەروشوێنن.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









