تا ئێستا بەبڕی نزیكەی نۆ ملیار دینار لێخۆشبوون بۆ قەرزی ئاو كراوە

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاوی هەرێمی كوردستان، ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی بڕیاری لێخۆشبوونی لە %15ی قەرزی هاوبەشانی ئاو لە هەرێمی كوردستان لە قۆناغەكانی پێشتر زیاد لە 160 هەزار هاوبەشی ئاو سودمەند بوون لەو بڕیارە، هاوكات بەبڕی نزیكەی نۆ ملیار دیناریش لێخۆشبوون بۆ قەرزەكانی ئاو كراوە، ئەمجارەش بڕیاری لێخۆشبوون تا سێ مانگی دیكە بەردەوامی دەبێت.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان، بەSNNی ڕاگەیاند: پێشتر بڕیاری لێخۆشبوونی لە %15 لە قەرزی ئاو لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەركراوە و تاڕادەیەكی زۆر هاووڵاتیان توانیویانە سودمەند ببن لەو بڕیارە، هەر لەو چوارچێوەیەشدا جارێکی دیكە ئەنجومەنی وەزیران ئەو بڕیارەی دووبارە دەركردووەتەوە و بۆماوەی سێ مانگی دیكە لێخۆشبوونی لە %15ی قەرزەكانی ئاوی لە هاوبەشانی ئاو دەركردووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێشتر لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ كۆتایی بە بڕیاری لێخۆشبوون لە قەرزی ئاو، كە 15% بوو كۆتایی بە وادەكە هات، هاوكات لە ماوەی دوو ساڵدا پێنج جار لێخۆشبوون لە پارەی ئاو دەركراوە بەوهۆیشەوە زیاتر لە 160هەزار هاوبەشی ئاولە لێخۆشبوونی قەرزەكە سوودمەند بوون و بەوهۆیشەوە نزیكی نۆ ملیار دینار لێخۆشبوونیان بۆ كراوە.
بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو،ئەوەی قەرزی ئاوی هەیە بۆ سوودمەند بوون لە بڕیاری لێخۆشبوون دەبێت سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكات و ئامادەیی پیشان بدات، هەموو قەرزەكەی لەسەر یەك بداتەوە، ئەوكات ڕاستەوخۆلە 15%ی لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت، هاوكات پێشووتر قەرزی ئاو دەكرایە چوار قیست، بەڵام ئێستا لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان زیاد كراوە بۆ شەش قیست و ئەوەش بەپێی میكانیزمی خۆی بەردەوام دەبێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









