“لە ماوەی 45 رۆژی جەنگی غەززەدا ئیسرائیل 22 هەزار بۆمبی ئاراستەی غەززە کردووە”

- لە ٣٣يەمین ڕۆژی جەنگدا، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی ئاسمانیی و زەمینیی و دەریاییەوە بەردەوامە لەسەر هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە. ( Ali Jadallah - ئاژانسی ئانادۆڵو )
SNN
رۆژنامەیەکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، لە ماوەی 45 رۆژی جەنگی نێوان ئیسرائیل و غەززەدا، ئیسرائیل زیاتر لە 22 هەزار بۆمبی بەسەر غەززەدا باراندووە.
رۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی لە نوێترین راپۆرتیدا ئاماژەی بەوەکردووە، پڕچەککردنی ئیسرائیل لەلایەن ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکاوە لەگەڵ زیادبونی ژمارەی قوربانیانی مەدەنیی لەکەرتی غەززە سەرۆکی ئەو وڵاتەی رووبەرووی رەخنەی توند کردووەتەوە.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، لەماوەی 45 ڕۆژی یەکەمی شەڕەکەدا، ئیسرائیل زیاتر لە22 هەزار بۆمبی ئاڕاستەکراوو ئاراستە نەکراویان بەسەر غەززەدا خستۆتەخوارەوە، هەموو بۆمبەکانیش لەلایەن واشنتۆنەوە بەدەستیان گەیشتووە.
هەروەک لە رۆژنامەکەدا باسکراوە، بەهۆی ئەو کارەوە ئیدارەی بایدن ڕوبەڕوی گوشاری زیاتر دەبێتەوە لەسەر دابینکردنی چەکی بەهێز بۆ ئیسرائیل، لەکاتێکدا زیادبونی ژمارەی قوربانییەکان پرسیارەکان قوڵتر دەکاتەوە سەبارەت بەوەی ئایا ئەمریکا وەک پاڵپشتیکاری سەرەکیی سەربازیی تەلئەبیب پێویست دەکات زیاتر کاربکات بۆ دڵنیابون لەسەلامەتیی لەهاوڵاتیانی مەدەنی.
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤو گروپێکی هەڵکشاو لەناو پارتی دیموکرات داوادەکەن لێکۆڵینەوەکان چڕبکرێنەوە لەسەر وردەکاریی چونی چەکی ئەمریکی بۆ ئیسرائیل کە لە 7ی ئۆكتۆبەرەوە دەیان هەزار بۆمبی لەخۆگرتوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









