هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم رێككه‌وتن

بۆرییه‌كى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت | فۆتۆ: Kayrros
SNN
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق رایگه‌یاند، هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم رێككه‌وتن، وتیشى: “چاوه‌ڕوانین له رۆژانى داهاتوودا هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ده‌ستپێبكاته‌وه”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ى كانونى دووه‌م، فوئاد حسێن، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌میانى به‌شداریكردنى له پانێڵێكى گفتوگۆ له لوتكه‌ى جیهانیی ئابوورى له داڤۆس رايگه‌یاند، “هه‌ولێر و به‌غدا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان”.
وتیشى: “چاوه‌ڕوانین له رۆژانى داهاتوودا هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى ده‌ستپێبكاته‌وه”.
به وته‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، “رێككه‌وتنه‌كه دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر واژوو كراوه”.
قسه‌كانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌كاتێكدایه، رۆژى پێنجشه‌ممه 11ى كانونى دووه‌م، ئاڵپ ئه‌رسه‌لان بایراكتار، وه‌زیرى وزه‌ى توركیا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا باسى له پرسى دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه كرد و رایگه‌یاند، “له ئێستادا هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه نه‌ماوه و بۆریه‌كه ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده”.
وتیشى”له‌گه‌ڵ هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌رخه‌تین بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ستپێبكاته‌وه”.
به وته‌ى وه‌زیرى وزه‌ى توركیا، “ناكۆكیه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هۆكارى ده‌ستپێنه‌كردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمه”.
به‌هۆى بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى ناوبژیوانى پاریس، رۆژى 25ى ئازارى 2023 هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه وه‌ستا. دادگاى پاریس له‌سه‌ر سكاڵاى حكومه‌تى عێراق به وه‌ستاندنى هه‌نارده و بڕى دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار، سزاى پێبژاردنى به‌سه‌ر توركیادا سه‌پاند.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









