نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو لیستی مووچەیەی هەرێم ڕەوانەی بەغدای كردووە

0
965

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران بە ناردنی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هاوكات دواتریش داواكاری وەزارەتی دارایی عێراق بۆ ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، دوینێ‌ پێنجشەممە وەزارەتی دارایی هەرێم لیستێكی مووچەی فەرمانبەرانی ئاراستەی بەغدا كردووە كە تیایدا ئاماژە بە ڕاگرتنی پلە بەرز كردنەوەی فەرمانبەران كراوە لە دوای ساڵی 2014ەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییەكانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق، وەزارەتی دارایی هەرێم دوینێ‌ پێنجشەممە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كردووە بۆ مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو لیستەی كە ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە تیایدا ئاماژە بەوەكراوە كە پلەبەرز كردنەوەی فەرمانبەران لەدوای ساڵی 2014ەوە نەخراوەتە سەر لیستی مووچەكانیان، هاوكات لە لیستەكەدا خشتەی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی جیانەكراونەتەوە.

بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتای ئەم هەفتەیە وە و بەدیاری كراوی لە ڕۆژی یەكشەممەوە وەزارەتی دارایی عێراق دەستدەكات بە وردبینی كردنی ئەو لیستەی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمەوە ئاراستەی كراوە، بۆیە ئەگەر هیچ تێبینییەكیان لەسەر لیستەكە نەبێت ئەوا پێدەچێت تا 25ی ئەم مانگە پارەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم لە هەولێر پاشان دەستبكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this