بەغدا وەڵامی نامەكەی مەسرور بارزانی دەداتەوە لەبارەی چارەنووسی سێ مووچەی ساڵی ڕابردوو

مەسرور بارزانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای پێدانی بڕی تریلۆنێك و 100 ملیار دینار بەشێوەی قەرز بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی حەوت و هەشت و نۆی ساڵی ڕابردوو، سەرۆكی حكومەتی هەرێم نوسراوێكی دیكەی فەرمی كردبوو بۆ ئەوەی بڕی تریلۆنێك و 100 ملیار دیناری دیكە قەرز لە حكومەتی عێراق وەربگرن بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگەكانی 10 و11 و 12ی ساڵی ڕابردوو، بەڵام لەوەڵامی ئەو نامەدا وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نەبووە پارە ڕەوانەی هەرێم بكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون، نوسراوەكەی سەرۆكی حكومەت بۆ پێدانی تریلۆینێك و 100 ملیار دینار بووە بەشێوەی قەرز بۆ ئەوەی مووچەی مانگەكانی 10 و 11 و 12ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بكەن، بەڵام دوای ئەوەی بەرپرسانی هەرێم چەند جارێك سەردانی بەغدایان كرد بۆ ئەوەی وەڵامی ئەو نامەی سەرۆكی حكومەت وەربگرنەوە، دواجار وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی نامەكەی سەرۆكی حكومەتی بە شاندەكەی هەرێم داوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەوەڵامی ئەو نامەیەی سەرۆكی حكومەت، وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەیانڕاگەیاندووە كە ناتوانن هیچ بڕەپارەیەك ڕەوانەی هەرێم بكەن، چونكە بڕیارێكی لەو شێوەیە پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەیە و هاوكات ئەنجومەنی وەزیرانیش هیچ بڕیارێكی لەوشێوەیەی نەداوە و دۆسیەی پێدانی قەرز و مووچەی ساڵی 2023 داخراوە.
بەرپرسەكەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، بەرپرسانی حكومەتی عێراقی ئەوەیان بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە واباشترە بیر لە چۆنیەتی مامەڵەكردنێكی نوێ بكەنەوە لەگەڵ حكومەتی عێراق لە ساڵی نوێ و كاتی خۆیان بە مووچەی سالی ڕابردوو نەكوژن، چونكە ئەو دۆسیەیە داخراوە و ئەگەر زۆر بخرێتە بەرباس دوور نییە حكومەتی عێراق داوای ئەو قەرزانە نەكاتەوە كە لە ساڵی 2023 بە حكومەتی هەرێمی داوە بۆ پێدانی مووچە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








