وردەكاری ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم و بڕی مووچەكانیان و کورتهێنانی مووچە ئاشكرا دەکرێت

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی بە ناردنی بڕی زیاتر لە 618 ملیار دینار وەك پشكی هەرێم لە خەرجی فیعلی بۆ مانگی یەكی ئەمساڵ، بەڵام بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم ئەم بڕە پارەیە كورتهێنانی هەیە، SNNیش وردەكاری بڕی كورتهێنان و ژمارەی فەرمانبەران و بڕی مووچەكانیان ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، ژمارەی فەرمانبەری هەمیشەیی لەسەرجەم وەزارەت و دەستەكان برتییە لە682 هەزارو 141 فەرمانبەرن و موچەی مانگانەكەیان بڕی 734 ملیار و 593 ملیۆن دینارە، هاوكات فەرمانبەرانی گرێبەست لەسەرجەم وەزارەت و دەستەكان بریتییە لە 26 هەزار و 889 فەرمانبەرن و موچەی مانگانەیان بڕی 12 ملیار و 394 ملیۆن دینارە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی خانەنشینی مەدەنی و سەربازی كە مانگانە مووچە وەردەگرن بریتیە لە 245 هەزارو 104 خانەنشین، بری مووچەكانیشیان دەگاتە بڕی 119 ملیار دینار، لەو رێژەیەش 64 ملیار دینار بۆ خانەنشینی مەدەنی و 55 ملیار دینار بۆ خانەنشینی سەربازی خەرج دەكرێت، لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەی ئەو كەسانەی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی وەردەگرن 76 هەزار و 788 كەسەن، كە بڕی مووچەكانیان 11 ملیار و 117 ملیۆن دینارە، هاوكات ژمارەی ئەو كەسانەی كە مووچەی شەهیدان و ئەنفالكراوان وەردەگرن 83 هەزار 413 كەسە و بڕی مووچەكانیان 36 ملیار و 377 ملیۆن دینارە.
هەر بە گوێرەی زانیارییەكانی SNNمووچەی هەر مانگێكی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی و مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی دەگاتە بڕی 913 ملیار و 623 ملیۆن دینار، بەڵام حكومەتی عێراق بڕیاریداوە بە ناردنی بڕی 618 ملیار دینار، بەوجۆرەش بڕی ئەو كورتهێنانەی لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست دەبێت بریتیە لە بڕی نزیكەی 295 ملیار دینار، بەڵام ئەو داهاتەی لەبەردەستی وەزارەتی دارایی هەرێم هەیە زیاترە لەو كورتهێنانە بۆ مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ، بۆیە بەگەشتنی پارە لە بەغداوە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
13كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









