“لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن دیوانی چاودێریی دارایی عێراق وردبینی و پەسندكراوە”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ئاماژە بەوەدەكات لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم پێشتر دراوە بە حكومەتی عێراقی و لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینی كراوە و پاشان لیستەكە پەسەندكراوە، بۆیە هیچ گرفتێكی ئەوتۆی نییە و لە ئێستاشدا جارێكی دیكە لیستی مووچەی فەرمانبەران ئاراستەی بەغدا كراوەتەوە و دوای تەمویلكردنی وەزارەتەكانی عێراق بڕی 618 ملیار دیناری پشكی هەرێمیش ڕەوانە دەكرێت.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی بە SNNی ڕاگەیاند: داواكردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە شتێكی تازە نییە بەڵكوو پێشتریش بەغدا هەمان داوكاری ئاراستەی هەرێم كردووە و لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمەوە وردەكاری لیستی مووچەی فەرمانبەران ئاراستەی بەغدا كراوە، هاوكات پێشتر لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی عێراق وردبینی بۆ لیستەكەە كراوە و پەسندیش كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو بڕە پارەیەی كە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە دراوە و بڕەكەی بریتیە لە زیاتر لە 618 ملیار دینار، قەرز نییە بەڵكوو بەشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە لە بودجەی گشتی و وەزارەتی دارایی عێراقیش دوای تەمویلكردنی وەزارەتەكانی عێراق تەمویلی هەرێمی كوردستانیش دەكات بەو بڕە پارەیەی بڕیاری لەبارەوە دراوە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNبڕی پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگێكی فەرمانبەرانی هەرێم زیاتر لە 900 ملیار دینارە بەگەیشتی ئەو 618 ملیار دینارەش نزیكەی 290 ملیار دینار كورتهێنان دروست دەبێت، بەڵام بەداهاتی ناوخۆ ئەو كورتهێنانە پڕدەكرێتەوە و پێدەچێت پێش كۆتایی ئەم مانگە دەستبكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی فەرمانبەرانی هەرێم.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









