
ئاڵاى ئهمریكا و ئیسرائیل | فۆتۆ: Daily Sabah
SNN
وەزیری بەرگری ئیسرائیل لە غەززەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایدەکات، حەماس داوای راگرتنی شەڕ و کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لە خاکی غەززە دەکات، داواش دەکەن دەسەڵاتەکانیان بپارێزن لە بەرامبەردا بارمتەکان ئازاد دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی کانوونی دووەم، جەدعۆن ساعر، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە کەناڵی 12ی ئیسرائیلی راگەیاندووە، هەوڵدەدەن بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن تاکو ئەو دیلانەی لە نێوان تەلئەبیب و حەماس زیندانن ئازاد بکرێن.
ئەوەشخراوەتە روو، “حەماس داوای ڕاگرتنی تەواوی جەنگ و کشانەوەی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لەکەرتی غەززە و گەرەنتی نێودەوڵەتی دەکات بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکەی، لەبەرامبەر ئازادکردنی بارمتەکاندا دەکات، بێگومان ئێمە ڕێکناکەوین، چونکە دەبێت ژیان بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە”.
هاوکات، لەلایەکی ترەوە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، کاتێک لەگەڵ جۆوبایدن سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەتەوە، رەزامەندی دەرنەبڕیوە لەسەر دەوڵەتبوونی فەلەستین و کشانەی هێزەکانیان لە غەززە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
10كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









