
بتڵى غازى ماڵان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
قایقامی قەزای ناوەندی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات دەبێت ڕۆژانە كارگەكانی غاز دەبیت لە كاتژمێر شەشی بەیانی هەتا یەكی دوانیوەڕۆ غاز بدەنە بریكارەكانی فرۆشتنی غاز، هاوكات دەبێت بۆ هەر بوتڵێك غازیش تەنها بڕی هەشت هەزار و 500 دینار وەربگیرێت، بە پێچەوانەوە هەر بریكاریكی غاز لەو بڕە پارەیە زیاتر وەربگرێت لەهاووڵاتیان ڕووبەڕووی یاسای دەكەینەوە.
نوخشە ناسیح، قائیمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لەپێناو بەرژەوەندی هاووڵاتیان و بۆ ڕێگریكردن لە بەرزكردنەوەی نرخی غازی ماڵان چەند ڕێكاریكی پێویستمان گرتووەتەبەر و داواشمان لەلایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە كە سەرجەم ئەو رێكارانە جێبەجێبەكەن، بۆ ئەومەبەستەش لیژنەی سوتەمەنی سەرجەم كارگەی غازەكانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئاگاداركراونەتەوە كە ڕێكاری پێویست بگرنە بەر بۆ ڕیگریكردن لە بەرزبوونەوەی نرخی غازی ماڵان.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە چوارچیوەی ڕێنمایی تایبەت بە فرۆشتنی غازی ماڵان بڕیارمانداوە كە دەبێت كاتی دابەش كردنی غاز لە كارگەی غازەكان لە كاتژمێرشەشی بەیانی بۆكاتژمێر یەكی پاش نیوەڕ بەردەوامی هەبێت، هەروەها تەنها بریكارەكانی غاز بۆیان هەیە فەرمی هەیە بڕۆنە ناوكارگەكانی غاز بۆئەوەی پشكی خۆیان وەربگرن و دابەشی بكەن بەسەر هاووڵاتیاندا.
قایمقامی ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت سەرەتابریكارەكان بڕە غازی دیاری كراوی خۆیان وەربگرن پاشان غاز بە تاك دابەش بكرێت بەسەر هاووڵاتیاندا بە نرخی فەرمی هەشت هەزار و 500 دینار بە پێچەوانەوە هەر كارگەیەك پابەندنەبێت بە ڕێنماییەكانەوەڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەبێتەوە هاوكات بریكارەكانی فرۆشتنی غاویش لەو نرخە زیاتر غاز بدەنە هاووڵاتیان ئەوانیش ڕووبەڕووی یاسادەكەینەوە.
هەواڵی زیاتر
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هۆشداری دەداتە ئێران: کوژرانی یەک سەربازی ئەمریکی کۆتایی بە ئاگربەست دەهێنێت
41 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








