
عێراق و تورکیا
SNN
وەزیری بەرگری تورکیا بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ئەمنی ناوچەکە کرد.
یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی تورکیا، جەنەڕاڵ مەتین گورەک، فەرماندەی گشتی ئەرکانی سوپای تورکیا بەسەردانێک گەیشتنە بەغدا، لەگەڵ د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رەوشی ئەمنی ناوچەکە کۆبوونەوە کۆبوونەوە.
بڕیارە وەزیری بەرگری تورکیا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیران و لێپرسراوانی دیکەی عێراق ئەنجام بدات، هاوکات چاوەڕوان دەکرێت سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات.
ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگەیاند، سەردانەکە بە مەبەستی کۆبوونەوە و گفتوگۆکردنە لەبارەی پەیوەندییەکانی هەردوولا و ئەو بابەتانەی کە هەردوولا هەماهەنگییان لەسەر هەیە.
سەردانەکەی گولەر لەکاتێکدایە، رۆژی 23ـی مانگی رابردوو، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک کۆمار و سەرۆکوەزیران و بەرپرسە باڵاکانی عێراق کۆبووبووەوە.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
15كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
16كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
17كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









