ئەپیکور لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

كێڵگهیهكى نهوتیی له عێراق | فۆتۆ: AP
SNN
کۆمەڵەى پیشەسازیى نەوتی هەرێمى کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکردووە، هیچ رێککەوتنێک لە نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستاندا نەکراوە، هاوکات راگرتنی نەوتی هەرێم مانگانە زیانێکی زۆر بە حکومەتی عێراق گەیاندووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئازار، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کورستان (ئەپیکور) راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا هاتووە، “راگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان مانگانە یەک ملیار دۆلار زیان لە عێراق دەدات.
دەڵێت “هیچ رێککەوتنێک لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت نەکراوە، ئاماژە بەوەکراوە، هیچ پێشنیازێک لەلایەن هەردوو حکومەت هەرێمی کوردستان و عێراقەوە نەخراوەتەڕوو.
لەبارەی لێدوانی بەرپرسانی عێراق دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، روونیکردووەتەوە “لە نیازی لێدوانە بێ بنەماکانی بەرپرسانی عێراقی تێناگەین.”
گرووپی ئەپیکور لە شەش کۆمپانیای تایبەت بە نەوت لە هەرێمی کوردستان پێکهاتووە و پێش راگرتنی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا، ئەندامانی ئەو کۆمەڵەیە، 50٪ـی نەوتی رۆژانەی هەرێمی کوردستانیان بەرهەمدەهێنا، هاوکات رۆژی 25ـی ئازاری 2023، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەسەر سکاڵای عێراق لەدژی تورکیا، بە بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیرا.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









