“لەسەر داوای ئێمە بەغدا مووچەی هێزە ئەمنییەکانی نارد”

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، چارەسەرکردنی قەیرانی چەندساڵەی موچە و بودجەی هەرێم لە بنەڕەتدا دروشم و بەرنامەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەشڵێت:”ئێمە بووین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەردەم خەرجکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییەکان پێشنیازمانکرد کار بەو کۆدی بایۆمەتریانە کرێت کە چەند ساڵێک لەمەوبەر قوباد تاڵەبانی لە پرۆژەیەکی گشتگیردا لە هەرێم جێبەجێیکرد، بەهۆیەوە بەغدا رازیبوو مووچەی ئەو هێزانە خەرجبکات”.
نەرمین مەعروف، لە نووسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: لە ماوەی دووساڵی رابردوو پێداگری بۆ چارەسەری ریشەیی پرسی مووچە تەوەری سەرەکی و کاری لەپێشینەی سەرۆک بافڵ بووە لەهەموو سەردانەکان و گفتوگۆکانی لەگەڵ سەرکردەوە هێزە سیاسییەکان لە بەغدا.
دەشڵێت:”پێدانی ئەولەویەت بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم لە هەر بڕە پارەیەک کە دێتە هەرێم “ پێشنیازی تیمی وەزاری و فراکسیۆنی یەکێتی بوو لە بەغدا کە پارساڵ لەبڕگەی 8ی مادەی 13ی بودجەی 2023 جێگیرکرا”.
راشیگەیاند: هەر ئێمەبووین لە شەش مانگی رابردوو شەو و رۆژمان خستەسەریەک لەبەغدا بە رۆژانی جەژن و پشوەکانیشەوە لە هەوڵدابووین بۆ ئەوەی مووچە بخەینەسەر خەرجی حاکیمە و بەدەری بکەین لە گشت پابەندییەکانی سەر هەرێم و بەدووری کەین لە ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بە شایەتی بەڕێز وەزیری دارایی فیدڕاڵ”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەدوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لە مانگی شوبات بۆ پابەندکردنی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ بە زامنکردنی مووچەی مووچەخۆران، هەر یەکێتی بوو بە پێشوازیکردنی لە بڕیاری دادگا پشتیوانی خۆی بۆ مافی مووچەخۆران دووپاتکردەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەشڵێت:”لەدوای جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ مووچەی مانگی شوبات ئێمەبووین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەردەم خەرجکردنی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و دامەزراوە ئەمنییەکان پێشنیازمانکرد کار بەو کۆدی بایۆمێتریانە بکرێت کە چەند ساڵێک لەمەوبەر بەڕێز کاک قوباد لە پرۆژەیەکی گشتگیردا لە هەرێم جێبەجێیکرد، بەهۆیەوە بەغدا رازیبوو مووچەی ئەو هێزانە خەرجبکات”.
راشیگەیاندووە، تیمی وەزاری و فراکسیۆنی یەکێتی بوو سەرەتای هەفتەی رابردوو لە دیدارمان لەگەڵ بەڕێز سەرۆک وەزیران داوامان لێیکرد تا یەکلابوونەوەی پرسی (تەوتین) ناردنی مووچەی مانگی سێ و مانگەکانی داهاتوو بە کاش بەردەوامبێت ، و بەسوپاسێکی زۆرەوە داواکەمانی قبوڵکرد.
ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت:”بۆ لەمەودواش وەک رابردوو تا زامنکردنی مووچە و قوتی هاووڵاتییان لە تەواوی ئەمساڵ و سالانی داهاتوو، تا جێکردنەوە و جێگیرکردنی بریارەکانی دادگای فیدڕاڵی بە ژمارە و پارە لە هەمواری یاسای بودجە ٢٠٢٤ کۆڵنادەین و هەوڵەکانمان بەردوامە”.
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4كاتژمێر لهمهوپێشهەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
4كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









