
SNN
دادگای تورکیا لە شاری وانی باکووری کوردستان سزای شەش سال و 3 مانگ زیندانی بەسەر پەنابەرێکی کوردی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستاندا سەپاند.
ئەو پەنابەرە کوردە ناوی مەهیار ئەحمەدی_یە و خەڵکی شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشتر بە هۆی چالاکی مەدەنی و داکۆکی لە ژینگەوە لە ئێران دەستگیر و زیندانی کرابوو، لە خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2022ی ئێرانیشدا جارێکی دیکە دەستگیرکرابووەوە و دواتر هەوڵی دابوو لە رێگەی تورکیاوە خۆی بگەیەنێتە ئەوروپا.
دادگای تورکیا تۆمەتی ئەندامبوون لە حزبێکی کوردستانی خستووەتە پاڵ ئەو پەنابەرە کوردە و بەوهۆیەوە ئەو سزایەی بەسەردا سەپاندووە.
ماری لالوەر، ڕاسپێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ داکۆکیکاران لە مافەکانی مرۆڤلە راگەیەندراوێکدا وێڕای شەرمەزارکردنی سەپاندنی ئەو سزایە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە، داوای ئازادکردنی دەسبەجێی ئەم پەنابەرە کوردەی کردووە.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
21كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









