شەپۆلێکی بارانبارین بە دوو قۆناغ هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

0
447

SNN

شارەزایەکی کەشناسی باس لەوەدەکات شەپۆلێکی بارانبارین بە دوو قۆناغ لە رۆژی یەکشەممەوە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و ئەوەش دەخاتە روو کە لە قۆناغی دووەمی شەپۆلەکەدا کە لە ئێوارەی سێ شەممەوە دەستپێدەکات رێژەی دابارینەکە زیاترە.

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی، ڕایگه‌یاند: لە درەنگانی ئەمشەو بەدواوە ناوچەکانمان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆیه‌ك لە دەریای سوور و ناوەڕاستەوە، سەرەتاش بە چالاکبوونی ھەورەبرووسکە و نمەبارانی کورتخایه‌ن کاریگەریی دەبێت، بۆ سبەی یەکشەممە ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بە زۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو دەبێت و بای باشووری رۆژھەڵات لە ناوچەکانی باشووری عێراقەوە بۆ سەر ناوچەکانمان چالاک دەبێت بە خێرایی 15 تا 30کم/س و لە ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکووک، خێرایی با چالاکتر دەبێت ھەندێک کات بۆ سەرووی 40کم/س، بەھۆیەوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم دەبێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کاتەکانی سبەی ئێوارەوە، بە تایبەت شەو، کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای سوور لەسەر ناوچەکانمان چالاکتر دەبێت و بە گوێرەی کات ھەورەبرووسکە دەست پێدەکات و تاوەبارانی ناوەند بۆ بەخوڕ لە شوێن و ناوچەی جیاجیادا دەبارێت، کە رێژەی دابارینەکان ناجێگیر دەبن لە شوێنێك بۆ شوێنێكی تر کاریگەریی جیاواز و دیارینەکراو دەبێت. پلەی گەرمی سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ 2 تا 4 پلە نزم دەبێتەوە.

تاوەبارانی بەھارە و ھەورەبرووسکە لەم قۆناغەدا تا ئێوارەی دووشەممە 8/4/2024 ناوبەناو بەردەوام دەبێت و قۆناغی دووەم لە ئێوارەی سێ شەمەوە 9/4/2024 دەست پێدەکاتەوە، لەم قۆناغەدا پێشبینیی بارانێکی باشتر دەکرێت لەگەڵ نزمبوونەوەی زیاتری پلەی گەرمی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this