“سوپاسی هەوڵەكانی یەكێتی و حكومەتی عێراقی دەكەین جەژنەكەیان بۆ كردین بە دووجەژن”

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆكی یەكێتی و هاوكات پەرلەمانتاران و تیمی حكومی یەكێتی لە حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێم، دواجار تواندرا پرسی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان چارەسەر بكرێت، خانەنشینانی هەڵەبجەش جەخت لەوەدەكەنەوە كە ئەمەی ئێستا هەیە ئەنجامی هەولەكانی سەرۆكی یەكێتییە و سوپاسی حكومەتی عێراقیش دەكەین.
نەسرین محەمەد، یەكێك لە خانەنشینانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی چەند ساڵێكە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی كوردستان لەدۆخێكی دارایی سەختدان، ئەوەش بەهۆی ئەو سیاسەتە ناڕوونانەی كە حكومەتی هەرێم بەرامبەر بە بەغدا گرتبوویە بەر، بەڵام سەرۆكی یەكێتی و هەروەها پەرلەمانتارانی یەكێتی بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدا بوون كە دەبێت كێشەو گرفتەكانی مووچەی فەرمانبەران چارەسەر بكرێت و سەرئەنجامیش هەوڵەكانیان بە ئەنجام گەیشت و دواجار حكومەتی عێراقیش لەو دۆخە ناهەموارەی فەرمانبەران و خانەنشینان تێگەیشت و دەستیكرد بە ناردنی مووچە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەساڵانی ڕابردووش كاتێك هەمان دۆخ بەرۆكی فەرمانبەران و خانەنشینانی گرتبوو كە مووچەكانمان خەرجنەدەكرا، هەرئەوكاتیش (قوباد تاڵەبانی) بوو كە بەتەنها خەمی مووچەی فەرمانبەرانی لە ئەستۆ گرتبوو دەیان جار سەردانی بەغدای كرد تا توانی گرفتەكە چارەسەر بكات و دواتر سەرۆكی حكومەت دەیكرد بە دەستكەوتی خۆی، بەڵام هاووڵاتیان زۆر لەوەهۆشیارترن كە هەوڵەكانی یەكێتی و پەرلەمانتارانی یەكێتی لە بەغدا بە نادیدە بگرن.
ئەسعەد عەبدولحەمید، یەكێی دیكە لە خانەنشینانی هەڵەبجە ئەوەی بە SNNڕاگەیاند: پێویست ناكات سەرۆكی حكومەت و یان بەرپرسانی پارتی واخۆیان نیشان بدەن كە گوایە ئەوان گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان چارەسەركردووە، چونكە هەر ئەوان بوون كە چەندین مانگە گرفتیان لەبەردەم بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دروستكردووە كە ناهێڵن مووچەكانمان راستەخۆ بخرێتە سەربەغدا، بەڵام كە زانیان فشارەكانیان لەسەر زیاد بووە و هاوكات هەوڵەكانی یەكێتیش بەجدی دەستپێكردبوو بۆ چارەسەری ئەو گرفتە لە ڕاگەیاندنەكانیانەوە وانیشاندەدەن كە گوایە ئەوانن گرفتەكەیان چارەسەر كردووە، لەكاتێكدا هەر ئەوان بوون دەیانگوت بەغدا موفلیسە.
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێشسیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
29 خولهك لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
51 خولهك لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
29 خولهك لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
51 خولهك لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









