“پارتی دادگای فیدراڵی بەنایاسایی دەناسینێت و بەڵام بڕیارەکانی دەکاتە دەستکەوتنی خۆی”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، هەمووان دەزانن كە بە بڕیاری دادگای فیدراڵی حكومەتی عێراق ناچاركرا مووچە و بودجەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت ئەوەش بەهەوڵی سەرۆكی یەكێتی و پەرلەمانتارانی یەكێتی بوو، بەڵام پارتی ئەو بڕیارەی دادگای فیدراڵی كردووە بە دەستكەوت بۆخۆی بیریان چووەتەوە كە هەر پارتییە دادگای فیدراڵی بەنایاسایی ناودەبات.
ئارێز عەبدوڵا، پەرلەمانتاری خولی پێشوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: قسەكردن لەسەر بابەتی خۆكردن بە پاڵەوانی ناردنی مووچە هەمووكەس دەزانێت كێ هەوڵی داو لە دادگای فیدراڵی فشاریكرد و سكاڵای تۆماركرد و هەموانیش دەزانین كێ بوون لە دژی دادگای فیدراڵی وەستابوونەوە ئێستاشی لەگەڵدا بێت، كاتێك دادگای فیدراڵی لەسەر بابەتی هەڵبژاردنەكان بڕیاریدا پارتی دادگاكەی بە نایاسایی ناوبرد و لەدژی وەستایەوە بەڵام هەمان ئەودادگایە كاتێك بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی نارد پارتی كردوویەتی بەدەستكەوتی خۆی ئەمە جێگای شەرمە پارتی دەیكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەماوەكانی رابردوودا كە فەرمانبەران كەوتبوونە دۆخێكی سەختی دارایی بەهۆی سیاسەتی هەلەی سەرۆكی حكومەتەوە بوو چونكە ئەو بڕیارانەی لەبەغداوە دەردەكران لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم بوون بەڵام لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی پارتی یەكیان نەدەگرتەوە، بۆیە ناكرێت بەرژەوەندی حزبی بخرێتە پێش بەرژەوەندی گشتی وەك ئەوەی لە سیاسەتی پارتی بەدیدەكرێت.
ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵەكانی سەرۆكی یەكێتی و پەرلەمانتارانی یەكێتی بۆچارەسەركردنی كێشەوگرفتی مووچە لای هەمووكەس ڕوونە و پێویست بەوە ناكات هەڵمەتێكی زۆری ڕاگەیاندنی بۆ بكرێت، چونكە كردار شەرتە و قسەكردنی بێكردار هەمووكەس دەتوانیت بیكات ئەوە بەكردار هەوڵیدا بۆچارەسەركردنی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكێتی نشتیمانی كوردستان بوو كە ئێستا بەرهەمەكەی بەدەردەكەوێت.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
3كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
40 خولهك لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
42 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
40 خولهك لهمهوپێش -
گواستنەوەی فۆڕمی خۆراك لە پارێزگاكانی عێراقەوە بۆ هەرێمی كوردستان مەترسی دروستدەكات؟
42 خولهك لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









