نوێترین زانیاری لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و ناردنی مووچەی مانگی چوار

0
2412

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لیستێكی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانمان ڕەوانەی بەغدا كردووە بۆ ئەوەی هەركات بەغدا داوایكرد لیستەكە لەبەردەستیاندا بێت، بەڵام بۆ مووچەی مانگی نیسان پلەبەرزكردنەوە بۆهیچ فەرمانبەرێكی هەرێم ناكرێت و لە مانگی ئایارەوە تەنها فەرمانبەرانی بانكەكان پلەبەرزكردنەوەیان بۆ دەكرێت و لە دوای جەژنیشەوە مووچەی مانگی نیسان ڕەوانە دەكرێت.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، تائێستا هیچ بڕیاریك نییە كە دەستبكرێت بە پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان كە لە ساڵی 2015 ەوە ڕاگیراوە، بەڵام فەرمانبەرانی بانكەكانی هەرێم لە مانگی ئایار( 5 ) ەوە پلەبەرزكردنەوەیان بۆ دەبەسترێت و هەموو شایستە داراییەكانیان بۆ دەگەڕێتەوە كە لەوماوەیەدا بەهۆی پلەبەرزنەكردنەوەوە وەریان نەگرتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای جەژنی ڕەمەزان لیستی مووچەی مانگی نیسان ڕەوانەی بەغدا دەكرێت و هاوشێوەی مانگی شوبات وئازار دەبێت و لەدوای دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق كە لە 18ی مانگەوە دەستپێدەكات و پێش كۆتایی ئەم مانگە مووچەی مانگی نیسانیش ڕەوانە دەكرێت.

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، لەگەڵ یاخود لە  دوای تەواوبوونی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دەنێرێت و مووچەی مانگی چوار دابەشدەكرێت.

هاوکات، دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ SNNئەوەی خستەروو، ئەوەی تا ئێستا یەكلای بووەتەوە ئەوەیە كە گرفتەكانی بەردەم ناردنی پارە لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان چارەسەر كراون ئەوەش دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی كە بەغدای ناچاركرد مانگانە شایستە دارایەكانی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات، بۆیە مانگانە بەبێ كێشە مووچەی فەرمانبەران دەنێردرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش هاوشێوەی عێراق لەكاتی خۆیدا مووچە وەردەگرن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this