
ئاڵاى وڵاتى ئێران | فۆتۆ: AFP
SNN
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا لە ناوچەی بەلوچستان، دوو پۆلیسی ئێران کوژران و یەکێکیش بەسەختی برینداربوو.
ئەمڕۆ شەممە 6ی نیسان، سایتی حالڤەش کە هەواڵەکانی ناوچەی بەلوچستان دەگوازێتەوە ڕایگەیاند، لە ئاکامی شەڕ و پێکدادان لە نێوان ژمارەیەک چەکدار لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ناوچەی زاهیدان لە پارێزگای بەلوچستان، دوو پۆلیس کوژراون و یەکێکیش بەسەختی بریندارکراوە.
ئاژانسە هەواڵییەکانی سەر بە حکومەتی ئێرانیش هەواڵی کوژرانەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە و ئاشکرابووە، شەڕەکە لە نێوان چەند چەکدارێک ڕوویداوە و پۆلیس بەنیەتی ناوبژی کردن ڕۆشتووە بەڵام لەلایەن چەکدارەکانەوە پێکراون.
ئەوەشخراوەتە ڕوو، هێشتا ناسنامەی هێرشبەران ئاشکرا نییە و زانیاری دیکە بڵاونەکراوەتەوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









