
پڕكردنهوهى بهنزین له وێستگهیهكى سووتهمهنى | فۆتۆ: AFP
SNN
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، رۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین بە ئۆکتانی بەرز بەرھەمدەھێنن و بەرەو ئەوە دەچن ھاوردەکردنی بەنزین کۆتایی پێبھێنن.
حامید یونس بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوگەکان رایگەیاند، سورن لەسەر بەرەوپێشبردنی پاڵاوگە نیشتمانیەکان تا بگەنە ئاستی خۆبژێوی و ھاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوەی وڵات کۆتایی پێبھێنن.
وتیشی، “پاڵاوگەی ئەزمیرا لە بەسرە دەستی بەکارکردووە و لە توانایدا ھەیە بەنزین بە ئۆکتانی 94 بپاڵێوێت و رۆژانەش 750 ھەزار لیتر بەنزین بەرھەمبھێنێت، ئەوەش ھاوکار دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی خۆبژێوی لە بەنزیندا.”
بریکاری وەزارەتی نەوت دەشڵێت، بەگەڕخستنی ئەو پاڵاوگەیە لە چواچێوەی پلانی وەزارەتدایە بۆ سود وەرگرتن لە وزەی بەرھەمھێنراو لە رێگەی یەکەکانی وێستگەی ئەزمیراوە کە مەبەست لێی زیادکردن و بەرەوپێشبودنی سوتەمەنییە.
باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا یەک ملیۆن و 500 ھەزار بەنزینی ئۆکتان لە دەرەوە ھاوردە دەکەن کە پاڵاوگەی ئەزمیرا توانای بەرھەمھێنانی نیوەی ئەو بڕەی ھەیە و ھەوڵ دەدرێت ئاستەکەی زیاتر بکرێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









